ورمێ؛ بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی سەییاد دەرویشی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی پێشووتری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەییاد دەرویشی ٢٩ ساڵ تەمەن کوڕی یوونس خەڵکی گوندی بالوو بەشی ناوەندی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێنراوە.

ئەم هاوڵاتییە برای گیانبەختکردوو فەرجاد دەرویشی کە ڕێکەوتی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای ناڕەزایی نیشاندان بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لە شارۆچکەی وەلیعەسری ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.

وێڕایبەدواداچوونی کۆمەڵگای مەدەنی و بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە لە سێیەمین ڕۆژی شوێنبزرکردنی قڕێژی تا ئێستە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، پاش تێپەڕینی پتر لە ٤٠ڕۆژ، هێشتا دامەزراوە ئەمنییەکان و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ خۆیان دەبوێرن لەوەی کە ناوبراویان دەستبەسەر کردبێت و دەڵێن ئاگادری ناوبراو نین.

ئەم کردەوەیەی دامەزراوە ئەمنییەکان لە کاتێکدایە لە بێسەروشوێنکردنی قڕێژی سەییاد دەروێشی لە بنەماڵە و کۆمەڵگای مەدەنییەوە ئاشکرایە کە لەبەردەستی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمدایە.

ئەم بێسەروشوێن کردنانە پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی شۆشگێڕانەی خەڵک، دەرهاویشتەی ڕووخسارەی تۆڵە ئەستێنانەی ئەو ڕێژیمە داپڵۆسێنەرەیە.

شیاوی باسە کە، بەهۆی گوشاری نائاشکرای هێزە ئەمنییەکان پێشووتر بنەماڵەی داکۆکیکار ناچار کرابوون کە ئاگاداری دۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیانن.

شایانی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست نییە.

ق.ش

The post ورمێ؛ بەردەوامی نادیاربوونی چارەنووسی سەییاد دەرویشی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە