برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچەی هەنگەژاڵ

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمید ئیلهامی ٢٤ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی سنووری ئێران پشت و کەمەری ئەم هاوڵاتییەیان کردۆتە ئامانج و بە قورسی بریندار بووە

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

ق.ش

The post برینداربوونی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچەی هەنگەژاڵ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە