دووکۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نەوسوو برینداربوون

ک.م.م.ک:

دووشەمە ۲۷ـی سەرماوەزی ۲۷۲۳ـی کوردی، دوو کوڵبەر بە ناوگەلی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام خەڵکی گوندی دشەی سەر بە پاوە، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنوورەدەسکردەکانی نزیک نەوسوود بە دژواری بریندار بوون.

بە پێی راپۆرتەکە، ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام ڕان و دەستیان پێکراوەو بە خەستی برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە، کۆڵبەرە برینداەکان بۆچارەسەری تەندرووستی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لەشاری پاوە کراون.
م.ە

The post دووکۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران لە نەوسوو برینداربوون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە