مەحکووم کرانی ئەشکان فەهیمی بە ٤٥ مانگ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەشکان فەهیم و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر دووستی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری بە ٤٥مانگ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوە مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە ئەمە لە کاتێکدایە کە دادوەرەکە ئاگاداری دۆخی تەندرووستی ناوبراوە و لە گەڵ ئازادی کاتی ناوبراو بەدانانی بارمتە دژایەتی دەکات و هەروەها ڕێگری دەکات لەوەی پارێزەرەکەی دەستی بە دادنامەکەی بگات.

شیاوی باسە کە، ئەشکان فەهیم لەگەڵ ڕەزا ئەندیشە خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێرانەوە تونئاژۆیانە و بە لێدان لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو و ڕەزبەری ئەمساڵیش ئەشکان فەهیم بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

The post مەحکووم کرانی ئەشکان فەهیمی بە ٤٥ مانگ زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە