ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، چوار مامۆستای ئاینیی بەناوەکانی مامۆستا یوونس نەوخاە، مامۆستا شەریف مەحموودپوور، مامۆستا سەید سلێمقن ئەحمەدی و مامۆستا سەید جەمالەدین واژی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی حکوومەت لە ورمێ سەرجەم بە ١١ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، حوکمی دەرچوو بەڕیز، مامۆستا یوونس نەوخاە لە وانەبێژانی قوتابخانەی زانستی ئاینی سەلاحەدین ئەیووبی پیرانشار بە سێ ساڵ زیندان، مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی لە وانەبێژانی قوتابخانەی زانستی ئاینیی پیرانشار بە چوار سال زیندان، مامۆستا شەریف مەحموودپوور، پێشنوێژی مزگەوتی ڕەسووڵ اللە پەسوێی پیرانشار، بە دوو ساڵ زیندان و مامۆستا سەید جەمالەدین واژی پێشنوێژی پسوێی پیرانشار بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کراون.
شیاوی باسە، دادگای تایبەتی مامۆستایانی ڕێژیم ئەم چوار مامۆستایانەی بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، شێواندنی بیروڕای گشتی، واژۆی ڕاگەیەندراوی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەراسەری ژن، ژیان، ئازادی و بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان، تۆمەتبار کردووە.
ق.ش
The post حوکمی ١١ساڵ زیندان بۆ چوار مامۆستای خەڵکی پیرانشار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.