ڕاگواستنی مامۆستا زانا خۆشامن بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مامۆستا زانا خۆشامن خەڵکی گوندی پەسوێ و دانیشتووی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە مەهاباد بەتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ٢ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستا زانا و هاوژینەکەی سنوور قادری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوازرا و سنوور قادری هاوژینی ناوبراو پاش دوو ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post ڕاگواستنی مامۆستا زانا خۆشامن بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە