ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حەبیب ڕەزایی ٥٢ساڵ تەمەن خەڵکی جوانڕۆ کە لە ڕێکەوتی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بڕبڕەی پشتی بە تێکڕایی شکابوو و سییەکانیشی تووشی خوێنبەربوون ببوون بەبۆنەی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گیانیلەدەستدا.
شیاوی باسە کە، پاش دامرکاندنەوەی بڵێسەی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، کە مەکۆکەی کوردستان بوو، ڕێژیمی ئێران بەپێی سیاسەتی هەردەمی کوشتاری بەربڵاو و نانەوەی کەشی میلیتاریزە لە کوردستان، ڕۆژانە و بەتەواوەتی تۆڵە ئەستێنانە لە پەڕاوپەڕی کوردستان کۆڵبەران دەکاتە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانی.
بەپشتبەستی بەو گرتانەی بەناوەندی هەواڵگری kmmk, گەیشتووە و پێشتر بڵاوبوونەتەوە، تەنانەت کۆڵبەرەکان پاش خۆبەدەستەوەدانیان لە مەودای دوو مەترییەوە دەکرێنە ئامانجی فیشەکی شەڕ.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، کۆڵبەری دیاردەیەکی دوور لە پێگەی مرۆییە کە سیاستە ناکارامەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، نەبوونی ژێرخانی ئابووری، هەڵاواردن لە بەشی سەرمایەگوزاری و کەلکوەرگرتن لە ماتەوزەی هێزی مرۆیی خۆجێی لەبەشی هەلی کار، سیاسەتی ئەمنییەتی کردنی ناوچە و … لە هۆکارەکانی پەرەساندنی ئەم دیاردەیەیە لە کوردستان.
ق.ش
The post کرماشان؛ گیانلەدەستدانی حەبیب ڕەزایی کۆڵبەری جوانڕۆیی بریندار لە سنووری نەوسوود appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.