ڕاگواستنی زۆراو ئاویزکەن بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی زۆراو ئاویزکەن و خەڵکی مەهاباد بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و ئاڵۆزاندنی ئاسایشی گشتی لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد بە ٣ ساڵ زیندان و ٣ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری زەنجان مەحکووم کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم هاوڵاتییە لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینیی لە چوارڕیانی ئازادی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

ق.ش

The post ڕاگواستنی زۆراو ئاویزکەن بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئێران لە مەهاباد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە