ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاوڵاتی لە زیندانی کەرەج بەناوەکانی ئەمین زاکری کاکاوەند خەڵکی هەرسین سەربە پارێزگای کرماشان، ڕەحیم ئەمیری و خەلیلی بەمەبەستی جێبەجێکردنی کوشتنی حکوومی لەژێر ناوی ئێعدا
بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هاوڵاتیانی ناوبراو لە ژێر ناوی ئەوەی کە بە مادە هۆشبەرەکانەوە ناسراوە بەدەنگی نادادوەرانەی حکوومەتی تیرۆریستی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کراون.
شیاوی باسە کە هاوڵاتی ڕەحیم ئەمیری بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازراوە و بەپێه ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو ئامۆزای موجتەبا ئەمیرییە ئەو هاوڵاتییەی کە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ بەتۆمەتی هاوشێوە لە ڕێی پەتی سێدارەوە بە کوشتنی حکوومییەوە کوژراوە.
جێی سەرنجە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش
The post کەرەج؛ ڕاگواستنی سێ هاوڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.