برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عادڵ محەممەد نەژاد ٢١ساڵ تەمەن و ئومید ئیبراهیمی ٢٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.

شیاوی باسە کە، ئومید ئیبراهیمی فیشەک بەر پێی کەوتووە و بریندار کراوە.

جێگایئاماژەیە کە، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە کۆڵبەرەکانیان کردۆتە ئامانج کە بەو هۆیە دوو کۆڵبەری ناوبراو بریندار کراون.

ق.ش

The post برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی هەنگەژاڵی بانە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە