29
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانئ ئەیووب کەریمئ ٤٣ساڵ تەمەن زیندانی سیاسیی و بیروباوەاری خەڵکی شاری مەهاباد، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، لەلایەن دامەزراوە قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.
جێی سەرنجە، ناوبراو ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ ٦ هاوڵاتی دیکە لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب لە شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر موقەیسە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و افاس فی الارض بە ئێعدام مەحکووم کران.
ق.ش
The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.