ڕفاندنی ژن و مێردێک لە بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپاـ وە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە یەکی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی بانە بەناوەکانی باست عەبدپەنا ٤٢ساڵ تەمەن و سەحەت فەرەیدوونی ٣٥ساڵ تەمەن، لەلایە. هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە لەو شارە ڕفێنران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵگری KMMK، هاوڵاتیانی ڕفێنراون هاوژینن و خاوەنی کچێکن و تا ئێستە سەرڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران بەرپرسیارەتی دەسیبەسەری ئەوانی لە ئەستۆ نەگرتوور.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post ڕفاندنی ژن و مێردێک لە بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپاـ وە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە