25
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەسعەد حەسەنزادە کۆڵبەری ٢٥ساڵ تەمەنی خەڵکی جافرخان سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەت بە قورسی بریندار کرابوو لە کۆتاییدا بەهۆی قووڵی برینەکەی گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ فیشەک بە سکی کەوتبوو.
شیاوی باسو چەکدارانی حکوومەت بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردبوویە ئامانج و ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە ڕاگواستبوو.
ق.ش
The post سەقز؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.