دەستبەسەری منداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، منداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن بەناونیشانی فەرزی. نەبی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستیان داوەتە لێدان و دەستبەسەرکردنی ناوبراو لە شوێنی کارەکەی.

جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری منداڵێکی ١٤ساڵ تەمەن لە پیرانشار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە