30
ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووریی حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵی سەر بە بانە بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو کەسانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
- فەرزاد حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز
- حامید محەممەدزادە، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز
- سلێمان ئەمینی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی بانە
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەرزاد حوسێنی بە سیلاحی ساچمەیی لە دەموچاویدراوە و بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز.
شایانی باسە هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە هەنگەژاڵی بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و دواجار ئەم سێ کۆلبەرە بریندار بوون.
ک.ح