درێژکردنەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی شیرکۆ حیجازی

ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شیرکۆ حیجازی، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی ناوەندی تۆپی پێی سەقز، کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، ماوەی دەستبەسەرکردنی بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شیرکۆ حیجازی بۆ زیندانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ گوازراوەتەوە.

شایەنی باسە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا مافی هەبوونی پارێزەر و سەردانی خێزانەکەی لێسەندراوەتەوە.

ک.ح

Original Article

لێدوانێک بەجێ بهێلە