کوهدەشت؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “باقر محەمەدی” خەڵکی شاری کوهدەشتی لوڕستان، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە و سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە، ئەم هاووڵاتییە لە زیندانی قزڵحەسار بەند کراوە، پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە دۆسیەی هاوڵاتییەکی دیکەی ئێعدامکراو کە ناوی موسلم هەواسی بوو (کە پێشتر باس لە کوشتنی لە لایان حکوومەتەوە کرابوو) لە لایەن دادگای ئێرانەوە بە تاوانی هاوبەشی لە تۆمەتەکە سزا دراوە.

جێگای ئاماژەیە تا نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە نییە.

م.ه

Original Article

لێدوانێک بەجێ بهێلە