27
ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بەندکراوێک بە ناوی “ئارمان بابازادە عیان” تەمەن ٤٤ ساڵ، کوڕی بەهرام و خەڵکی گوندی عیان سەر بە شاری سەلماس، لە بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لەم شارە لە سێدارە درا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئارمان بابازادە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ئامۆزاکەی بە چەکی گەرم دەستبەسەر و دواتر بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئاڕمان بابازادە خێزاندارە و کچێکی تەمەن ٨ ساڵان و کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵانی هەیە.
ع – ر