ئایدۆلۆژیه چهپگهراکانه و ده‌بێته هۆی خراپ تێگه‌یشتنی چه‌مکی سه‌ربه‌ستیی به شێوه‌ی گشتیی و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌م ئازادیانه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌ربه‌ستیی ناتوانرێت به چه‌ند چه‌مکی دژی یه‌کتر دابه‌ش بکرێت به‌ڵکو هه‌موی یه‌ک چه‌مک و پێکه‌وه سازانه که له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیانی
” وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس” rahmayub@yahoo.de
سه‌ربه‌ستیی ئابوری خۆی عه‌ینی عه‌داڵه‌ته
نوسه‌ر: موسی غنی نژاد
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
لای عامه‌ی خه‌ڵک و به تایبه‌ت له لای ڕۆشنفکران سه‌ربه‌ستیی ئابوری به قه‌ده‌ر سه‌ربه‌ستیی سیاسی ئه‌رزشی نیه. سه‌ربه‌ستیی ئابوری زۆر جار وه‌کو سه‌ربه‌ست بون له دزین و چه‌وساندنه‌وه باسی ده‌کرێت. ڕۆشنفکرانی چه‌پ ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌ته که له کار‌و باری ئابوری خه‌ڵکدا ده‌ست تێوه‌ردان بکات و ئیزن نه‌دات که سه‌ربه‌ستیی ئابوری ببێته قازانج کێشانه‌وه و زوڵم و زۆر. ده‌سمایه‌داره‌کان که دایمه و ده‌رهه‌م به شێوه‌ی سروشتیی ده‌یانهه‌وێت هێزی خۆیان به به‌رزترین شوێن بگه‌ێنن، له‌م داخوازیانه‌ی ڕۆشنفکره‌کان وه‌ک کهرهستهێک بۆ به‌هانه‌ی زیادکردنی هێزی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن. لێک جیا کردنه‌وه‌ی دو چه‌مکی سه‌ربه‌ستیی سیاسی و ئابوری و له به‌رانبه‌ر یه‌کتر دانانی ئه‌وانه، له دۆزراوه‌کانی (کهشفییاتی) ئایدۆلۆژیه چهپگهراکانه و ده‌بێته هۆی خراپ تێگه‌یشتنی چه‌مکی سه‌ربه‌ستیی به شێوه‌ی گشتیی و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌م ئازادیانه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌ربه‌ستیی ناتوانرێت به چه‌ند چه‌مکی دژی یه‌کتر دابه‌ش بکرێت به‌ڵکو هه‌موی یه‌ک چه‌مک و پێکه‌وه سازانه که له بواره جۆراوجۆره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌توانێت قه‌واره‌ی جۆربه‌جۆر به خۆیه‌وه بگرێت. سه‌ربه‌ستییه سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و هتد هه‌ر هه‌مویان له سه‌ر یه‌ک ستون داندراون و ئه‌ویش مافی خاوه‌ندارێتی و هه‌ڵبژاردنیی تاکه که‌سی مرۆڤه‌کانه. هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌نی گیان و ماڵی خۆیه‌تی. مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م خاوه‌ندارێتیه یا به وتهێکیتر مافی هه‌ڵبژاردن له چالاکیه سیاسیه‌کان، ئابوریه‌کان، کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هتد ناو ده‌نێن سه‌ربه‌ستیی. که دیاره نابێت هیچ شکێک له‌وه‌دا هه‌بێت که مافی خاوه‌ندارێتیی شه‌خسی نیهادێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه و مانه‌وه و زه‌مانه‌تی ئه‌و پێویستیی به بڕیاراتیی گشتیی یا خۆ بڕیاراتیی هه‌مه‌گیره.
ئه‌وه‌ی که چه‌په‌کان وه‌ک سه‌ربه‌ستیی ئابوری ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌یه له ڕاستیدا ئازادی به‌ستنیی بڕیاراتی هاوکاری له به‌ینی که‌سه سه‌ربه‌ست و موختارهکاندایه. بورهانهکانی ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ن که ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کار که خاوه‌نی ده‌سمایه و که‌ره‌سته‌ی کاره و کرێکار که ته‌نیا خاوه‌نی هێزی کاری خۆیه‌تی سه‌ربه‌ست بن که له به‌ینی خۆیاندا په‌یمانی کار یا گرێبه‌ست ببه‌ستن، ئیراده‌ی خاوه‌ن کار به سه‌ر کرێکاردا سه‌رده‌که‌وێت و له ئاکامدا ڕابیته‌ی هێزی نابه‌رابه‌ر له به‌ینی ئه‌واندا به چه‌وساندنه‌وه و کارلێکێشانهوهی کرێکار ته‌واو ده‌بێت. خاوه‌نکاره‌کان که‌من و ده‌توانن به ئاسانی پێکه‌وه ئیئتیلاف یا چه‌واشه‌کاری بکه‌ن له کاتێکدا که کرێکاران که زۆر زۆرترن، پڕژ و بڵاو و له حاڵه‌تی ههڕهشهئامێزدان و بۆیه ناتوانن له مافه‌کانی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ره ناموقهدهسهدا به‌رگری بکه‌ن. هه‌ر بۆیه پێویسته که هێزێکی بێ لایه‌نی سێهه‌م به ناوی حکومه‌ت له به‌ینی خاوه‌نکاره‌کان و کرێکاراندا خۆی ههڵقوڕێنێت و پشتگیری له مافی زه‌عیفه‌کان له به‌رانبه‌ر زۆرداره‌کاندا بکات. له‌م حاڵه‌ته‌دا حکومه‌ت ناچار ده‌کرێت که سه‌ربه‌ستیی گرێبه‌ست له به‌ینی دو لایه‌ندا پێشێل بکات و به پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆی ئیراده‌ی خۆی جێگری خواستی تایبه‌ت به که‌سه‌کان و خواسته بڵاوه‌کانی هاووڵاتیان بکات. پێشنیاری ئه‌کیدی چه‌په‌کان و ڕۆشنفکره‌کان بۆ پێشێلکردنی سه‌ربه‌ستیی هاووڵاتیان و له‌م باسه تایبه‌ته‌دا به به‌هانه‌ی دامه‌زرانی عه‌داڵه‌ت ده‌هێندرێته پێش و ده‌توانرێت بکوترێت که ئه‌م کرده‌وه له ناو ڕای گشتیدا که‌م تا زۆر به زیاده‌وه قه‌بوڵ ده‌کرێت.
نرخی که‌ره‌سته‌کان و خزمه‌تگوزاریه‌کان له بازاڕی ئازاد‌دا که به شێوه‌ی ڕای سه‌ربه‌ستانه‌ی کۆمه‌ڵێکی زۆر له به‌کارهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران (داواکاری و به‌رهه‌م یا ته‌قازا و عه‌رزه) داده‌ندرێت، یه‌کێکیتر له ڕه‌خنه‌کانی چه‌په‌کانه به سه‌ربه‌ستیی ئابوری. ئه‌مانه ئیدیعا ده‌که‌ن که نرخه‌کان له بازاڕی ئازاد‌دا زۆر جار به زه‌ره‌ری زۆربه‌ی به‌کارهێنه‌ران (مه‌سره‌فکه‌ران) و به قازانجی که‌مینه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ران شکڵ ده‌گرێت و هه‌ر بۆیه ئه‌مه زاڵمانه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن که بۆ به‌رپا کردنی عه‌داڵه‌ت پێویسته که حکومه‌ت ده‌ست به کار ببێت و به لێکدانه‌وه‌ی خۆی نرخێکی گونجاوی عادیلانه دابنێت. لێره‌شدا ئیراده‌ی حکومه‌ت جێگری داخوازیه‌کانی دو لایه‌نی ئابوری ده‌کرێت و سه‌ربه‌ستیی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی هاووڵاتیان به ناوی عه‌داڵه‌ت پێشێل ده‌کرێت. نرخدانانی ده‌وڵه‌تی هه‌میشه ده‌بێته هۆی نه‌بونی هاوسه‌نگی له بازاڕه‌کاندا. دانانی نرخی که‌متر له حه‌دی هاوسه‌نگ ده‌بێته هۆی دروست بونی زیاتر بونی حه‌دی داواکاری (مازادی ته‌قازا) و دواجار ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م کێشه‌یه ناچار ده‌بێت به‌وه‌ی که سیاسه‌تی یارانه‌یی (به‌رهه‌مهێنان یا به‌کارهێنان) بگرێته به‌ر. یارانه له ئه‌ساسدا ئه‌و مهبلهغهیه که ده‌وڵه‌ت به هۆی دانانی نرخی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ بیدات، که دیاره ده‌وڵه‌تیش هه‌ر له کیسه و له گیرفانی هاووڵاتیان وه‌ری ده‌گرێت و به زه‌ره‌ری خه‌ڵکه.
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستیی ئابوری به‌و جۆره‌ی که باسی کرا، به هه‌ر به‌هانه‌ێک که بکرێت به ڕونی نیشانده‌ری پێشێلکردنی ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ واته مافه سروشتیه (فیتریه) له‌پسان نه‌هاتوه‌کانی تاکه که‌سه‌کانه. خاڵی گرینگ و زه‌ریف له‌م ناوه‌دا ئه‌مه‌یه که هه‌ر به‌و جۆره‌ی که باسی لێ‌کرا، حکومه‌ته‌کان خۆیان ده‌ست له‌م کاره‌وه ده‌ده‌ن، یانی نیهادێک که به پێی سروشتی خۆی پێویسته که پشتیوان و زهمانهتکهری مافی هاووڵاتیانی بێت، ده‌بێته گه‌وره‌ترین پێشێلکه‌ری ئه‌و مافانه. هۆی ئه‌م شته ده‌کرێت له بونی خراپ تێگه‌یشتنی هزری مودێڕن و هه‌روه‌ها شکڵدانهوهی ئه‌و له پێکهاتنی نیهاده مودێڕنه‌کاندا بۆی بگه‌ڕێین. دامه‌زرێنه‌رانی هزری سیاسی مودێڕن باوه‌ڕیان وا بو که حکومه‌ت وه‌ک نوێنه‌ری گشتی خه‌ڵک له ئه‌ساسدا ڕۆڵی قازی یا حه‌که‌می له ئه‌ستۆیه، به واتاێکیتر ئه‌وه‌ی که هاووڵاتیان له مافه‌کان و ئیختیاراتهکانی خۆیان به ده‌وڵه‌تی ده‌سپێرن، مافی داوه‌ری و لێکدانه‌وه‌یه و نه‌ک شتێکی تر. بیرمه‌ندانێکی وه‌ک جۆن لاک له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بون که زه‌ڕوره‌تی بونی ده‌وڵه‌ت له‌و ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که له حاڵه‌تی دروست بونی کێشه و جیاوازی له نێوان هاووڵاتیاندا له‌مه‌ڕ به‌ده‌ست هێنانی مافه فهردیهکانیان، ته‌نیا که‌سێک ناتوانێت به ته‌نیا هه‌م شکایهتکهر و قازی و یا تاوانبار و قازی بێت، به‌م هۆیه پێویسته که نوێنه‌رانێک له به‌ینی خه‌ڵکدا هه‌ڵبژێردرێن بۆ ئه‌وه‌ی که له حه‌لی کێشه‌کاندا قه‌زاوه‌ت بکه‌ن. به باوه‌ڕی ئه‌و (جۆن لاک) هاووڵاتیان مافی قه‌زاوه‌تی که‌سێتی خۆیان به ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن تا وه‌ک ته‌ره‌فی حقوقی بێ لایه‌ن کێشه‌کانی به‌ینی ئه‌وان کۆتایی پێ بێنێت. خاڵێکی گرینگ که پێویسته ته‌ئکیدی له سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌و سپاردنی ئیختیاراته به هیچ جۆرێک مافی خاوه‌ندارێتی تاکه که‌سه‌کان (حقوق مالکیت افراد) له خۆی ناگرێت و له ڕاستیشدا بۆ پاراستن و زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌م مافانه‌یه که ده‌وڵه‌ت دروست ده‌کرێت.
به‌ڵام به‌شێکی دیکه له فه‌یله‌سوفه‌کانی قۆناخی مودێڕن ته‌فسیرێکی جیاواز له سپاردنی مافی هاووڵاتیان و حه‌د و ئیختیاراتی ده‌وڵه‌تی دێمۆکڕاتیک پێناسه ده‌که‌ن. به باوه‌ڕی ژان ژاک ڕۆسۆ، هاووڵاتیان به هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تی دێمۆکڕاتیک نه ته‌نیا مافی قه‌زاوه‌ت به‌ڵکو هه‌مو ماف و ئازادیه‌کانی خۆیان به حکومه‌ت ده‌سپێرن و به‌م جۆره ده‌وڵه‌ت به “ئیراده‌ی گشتی” ته‌بدیل ده‌کرێت. به دوای دروست کردنی وه‌ها حکومه‌تێک، هاووڵاتیان ئیتر هیچ مافێکی فه‌ردی یا که‌سێتیی خۆیانیان نیه و ماف و ئیختیاراتی گشتیی جێگری ماف و ئازادیه فه‌ردیه‌کان ده‌کرێت. ئه‌م ته‌عبیره نادوروست و زد و نه‌قیزه له حکومه‌ته که ڕێگای (تضییع) زایع کردن و پێشێلکردنی مافی که‌سێتیی به به‌هانه‌ی حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداریی ئیراده‌ی گشتیی ده‌کاته‌وه. (وه‌رگێڕ: دێمۆکڕاسی یا ئیراده‌ی گشتی به مانای پێشێلکردنی مافی تاک له کۆمه‌ڵگادا نیه).
ده‌خاڵه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت له بواری مافه‌کانی خاوه‌ندارێتیی تاکه که‌س و له ئاکامدا دامه‌زرانی ئابوری سوسیالیستی (ده‌وڵه‌تی) به وه‌ها تێڕوانینێک به حکومه‌ت جێگای ته‌فسیره. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت پارێزگاری له مافه‌کان و ئازادیه‌کانی هاووڵاتیان بزانین، سپاردنی هه‌مو ئه‌و مافانه به ده‌وڵه‌ت هیچ ئاکامێکی بێجگه له ناته‌واو بونی مه‌به‌سته‌که‌مان تێدا نیه. ته‌نیا به پارێزگاری له مافه‌کانی گشت له به‌رانبه‌ر تاکه که‌سدا، یا به واتاێکیتر به باوه‌ڕ به هزری سوسیالیستیه که ده‌توانرێت ڕابیته‌ی به‌ینی خه‌ڵک و حکومه‌ت ئا به‌م شێوه ته‌عریف بکرێت. به‌ڵام به‌م وه‌سفانه له سوسیالیزم به‌وه ده‌گه‌ین که سوسیالیزم له ڕاستیدا شکڵێکی نوێیه له کۆیله‌داری که له‌ویدا که‌سه‌کان هیچ ئازادی و خاوهندارێتیێکیان له خۆیان نیه و هه‌مو بڕیاره‌کان به شێوه‌ی گشتی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌گیردرێت.
هه‌ر دو تێڕوانینی ئازادیخوازانه (لیبڕاڵ) و سوسیالیستی له‌مه‌ڕ ڕۆڵی حکومه‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌مو دژایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کانیان له گه‌ڵ یه‌کتر، هه‌ردوکیان له دروست بونی نیهاده مودێڕنه‌کان له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه پێشکه‌وتوه‌کاندا و هه‌روه‌ها له هه‌مو قوژبنێکی جیهاندا ئه‌سه‌ر دانه‌ر بون. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که سونه‌ته فهردگهرایانه و مافی مرۆڤی و ئازادیخوازانه‌کان (لیبڕاڵ) له کۆمه‌ڵگا مودێڕنه ئوروپایهکاندا ڕیشه‌دارتر بوه، تێڕوانینی سوسیالیستی نه‌یتوانیوه بێجگه له ده‌ورانێکی کورتی تایبه‌تی مێژویی به سه‌ر هه‌مو کۆمه‌ڵگاکاندا سه‌رکه‌وێت. ڕاسته که ده‌وڵه‌ته‌کان با بڵه‌ین حدودهن له هه‌مو کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا که‌م یا زۆر له چالاکیه ئابوریه‌کاندا خۆ تێکه‌ڵ ده‌که‌ن. به‌ڵام بونیادی نیزامی ئابوری ئه‌وان له سه‌ر ئازادی و مافی خاوه‌ندارێتی فه‌ردی داندراون یانی به واتاێکی تر لایه‌نی سه‌رکه‌وتو سه‌ربه‌ستیی ئابوریه و نه‌ک سوسیالیزم. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانیتر و له‌وانه‌ش له وڵاتی ئێمه (وه‌رگێڕ: نوسه‌ر مه‌به‌ستی ئێرانه) قه‌زیه‌که جیاوازه. به پێی هێندێک بورهان که خۆیان پێویستیان به باسێکی جیاواز هه‌یه، له وڵاتی ئێمه (و: مه‌به‌ستی نوسه‌ر ئێرانه) هزری سوسیالیستی زۆرترین ته‌ئسیری له سه‌ر نیهاده ئابوری- سیاسیه‌کان داناوه. حکومه‌ته‌کان له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا خۆیان به نوێنه‌ری “ئیراده‌ی گشتی” ده‌زانن که ئیختیاری هه‌مو ئازادیه‌کان و مافی هاووڵاتیان یه‌ک جێ به ئه‌و سپێردراوه. ئه‌وان ئیزن به خۆیان ده‌ده‌ن که له تایبه‌تیترین بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکدا و له‌وانه له بڕیاره‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یان و ژیانی ئابوریشیان خۆ ههڵقڕێنن. که دیاره ئه‌م خۆ تێ ههڵقڕاندنانه که به پێشێل کرانی مافی فه‌ردی تاکه که‌سه‌کان کۆتایی پێ دێت، دایمه به شیعاراتی گشتی و موبهه‌م وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و هیتر ته‌وجی یا چه‌واشه ده‌کرێت.
له به‌رچاوترین نمونه‌کانی پێشێلکردنی سه‌ربه‌ستیی ئابوری که له سه‌ره‌تای ئه‌م نوسراوه‌دا باسیان لێ کرا، ده‌توانین ده‌خاڵه‌ت له به‌ستنی گرێبه‌سته ئازاده‌کانی کار له به‌ینی هاووڵاتیاندا و نرخدانانی که‌ره‌سته‌کان و خزمه‌تگوزاریه‌کان ناو لێ به‌رین. له به‌به‌ت یهکهمینیانهوه، ده‌وڵه‌ت به به‌هانه‌ی پشتیوانی له زه‌عیفه‌کان له به‌رانبه‌ر به‌هێزتره‌کاندا به‌رگری ده‌کات له به‌ستنی گرێبه‌ستێکی ئازاد‌دا له به‌ینی کرێکار و خاوه‌نکار و له ڕاستیدا حاڵه‌تێکی تایبه‌ت که خۆی (و: ده‌وڵه‌ت) پێی باشه به سه‌ر ههردوکییاندا ده‌یسه‌پێنێت. له بۆچونی فکری ئازادیخوازانه‌وه ئه‌م کرده‌وه پێشێل کردنی به‌رچاوی مافی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت به چونه ناو بوارێکه‌وه که شایسته‌ی ئه‌و نیه (بواری ئیختیاره‌کانی تاکه که‌س) مرۆڤ له سه‌ربه‌ستیی بڕیاری چارهنوسیی خۆی مه‌نع ده‌کات. حکومه‌ت به ناوی نوێنه‌ری “ڕای گشتی” (چه‌مکی سوسیالیستی) ئیدیعا ده‌کات که باشتر له هاووڵاتیان به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان ده‌ناسێت و له کرده‌وه‌دا به بچکۆله پێناسه کردنی مرۆڤ، سه‌رپه‌ره‌شتی و ڕێگا پیشانده‌ری ئه‌وان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئاکامی پێشێلکردنی ئازادی تاکه‌کان هه‌ر به‌وجۆره‌ی که ته‌جروبه‌ی هه‌مو کۆمه‌ڵگا مرۆڤیه‌کان نیشانی داوه، زه‌ره‌ر بینینی عامه‌ی خه‌ڵک و به تایبه‌ت چینی خواره‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر کرێکاران و هاووڵاتیانی دیکه ئازاد بهێڵڕێن که ئه‌نجومه‌نه سه‌ربه‌خۆ و خۆڕسکه‌کانی (سه‌ندیکاکانی) خۆیان پێک بێنن باشتر ده‌توانن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پارێزگاری بکه‌ن، تا ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت ئیختیاراتی بڕیاردانیان لێ بگرێت. دیاره مه‌به‌ست ئه‌و سه‌ندیکایانه نیه که ده‌وڵه‌ت دروستی کردون یا خۆ سه‌ر به ده‌وڵه‌تن که له وڵاتانی جیهانی سێهه‌میدا باون، به‌ڵکو نیهادهاێکی خۆڕسک و به ڕاستی خه‌ڵکین که نمونه‌کانی ئه‌وان ده‌توانرێت له وڵاتانی پێشکه‌وتوی سه‌نعه‌تی ببیندرێت.
گرینگ‌ترین زه‌ره‌ری ده‌ستدرێژی و خۆتێ هه‌ڵقوڕاندنی حکومه‌ت له گرێبه‌سته‌کانی کاردا هه‌ر به‌و جۆره‌ی که له وڵاتی خۆمان (و: مه‌به‌ستی نوسه‌ر ئێرانه) شاهیدی ئه‌وه‌ین درێژتر بونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌فی بێکارهکانه به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نکاره‌کان و ده‌سمایه‌داره‌کان مه‌یلیان له وه‌رگرتن و خستنه سه‌ر کاری هێزی کاری نوێ نیه. ئه‌وه‌ش دیاره که هه‌رچی سه‌فی بێکاران زیاتر و درێژتر بێت، زه‌خت هێنان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌کان له‌وه‌ی که ده‌بێت له بازاڕی کاردا ببێت، زیاد ده‌کات و به‌مجۆره ته‌نانه‌ت ئه‌و کرێکارانه‌ش که له سه‌ر کاره‌کانیانن ئا له‌م دهخاڵهتانهی حکومه‌ت زه‌ربه ده‌خۆن. به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی کرێکاران ته‌نیا به یه‌ک شێوه به‌ڕاستی ده‌پارێزرێت و ئه‌ویش دروست کردنی حاڵه‌تی ڕه‌ونه‌ق یا گه‌شه‌ی ئابوریه و پێک هێنانی داخوازی زۆرتر بۆ خستنه سه‌ر کاری هێزی کاری زیاتره و ئه‌مه‌ش پێک نایات مه‌گه‌ر به ئازاد کردنی بازاڕی کار و خۆتێههڵنهقوڕاندنی حکومه‌ته له به‌ستنی گرێبه‌سته ئازادانهکانی به‌ینی هاووڵاتیان.
کۆنتڕۆڵ کردنی نرخه‌کان شێوه‌ێکی زۆر مه‌رسوم و مه‌عمولی تری پێشێلکردنی ئازادی ئابوریه له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه. لێره‌شدا به‌هانه هه‌ر پشتیوانیه له چین و توێژه که‌م داهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌رپا کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه. نرخه‌کان له بازاڕه کێبه‌رکێیه‌کاندا (ڕه‌قابه‌تی) له ڕاستیدا نیشانده‌ری ڕای ئازادانه‌ی هاووڵاتیانه له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌کار گرتنی سه‌رچاوه که‌مه ئابوریه‌کان. ئه‌گه‌ر نرخی نیسبی کهرهستهێک زیاد بکات ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که به‌کارهێنه‌ران یا خۆ کڕیاران به هه‌ڵبژاردنێکی سه‌ربه‌ستانه‌ی خۆیان داواکاری به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ئه‌و کهرهستهیهن و به‌م شێوه کڕیاران به دانی نرخه زۆرترهکانی خۆیان به‌رهه‌م هێنه‌ران ته‌شویق به به‌رهه‌م هێنانی زیاتر ده‌که‌ن. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به ده‌خاڵه‌تی خۆی به‌رگری بکات له چونه سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌کان چی ده‌قه‌ومێت? یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که زانیاریه‌کان له‌مه‌ڕ ڕاستی و دروستی حه‌دی داخوازیه‌کانی کڕیاران یا به‌کار هێنه‌ران چه‌واشه ده‌کرێت و به‌رهه‌م هێنه‌ران له بابه‌ت بڕیاردان بۆ دروست کردنی زیاتری ئه‌و که‌ره‌سته ڕێژه‌ی ئاماری نادروست و ناته‌واویان ده‌بێت و له ئاکامدا یه‌کسانی به‌رهه‌م هێنان و به‌کار بردن (عه‌رزه و ته‌قازا) له‌ناو ده‌چێت و زیاد بونی داواکاری به سه‌ر به‌رهه‌مهێناندا پێک دێت. ئه‌وجار حکومه‌ت بۆ چاککردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه ناچار به ده‌خاڵه‌تی زیاتر ده‌بێت، یانی ئه‌وه‌ی که یا ده‌بێت بۆخۆی به به‌رهه‌م هێنان و یا وارد کردنی ئه‌و که‌ره‌سته‌یه نوقسانیی به‌رهه‌م هێنان حه‌ل و فه‌سڵ کات و یا ئه‌وه‌ی که یارانه‌ی نرخ بدات. له هه‌ر حاڵه‌تدا ئاکامی ئه‌م کارانه‌ی حکومه‌ت که‌م تا زۆر وه‌ک یه‌ک وایه و ئه‌ویش خه‌رج کردنی پوڵی نه‌ته‌وایه‌تی وڵاته‌که‌یه بۆ به‌رقه‌راری نرخی سه‌قامگیر، به واتاێکی تر وه‌رگرتنی پوڵ له گیرفانی عامه‌ی خه‌ڵک به ڕێژه‌ی که‌سانێکی زۆر له به‌کارهێنه‌ران یا کڕیارانه. خاڵێکی زۆر گرینگ که داخوازانی ئه‌م جۆره له سیاسه‌تی کۆنتڕۆڵی نرخه‌کان له باسی ئه‌و کاره‌یان خۆ ده‌پارێزن، هه‌ر ئه‌و چۆنیه‌تی په‌یداکردن و دانی خه‌رجی ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه و نه‌درکاندنی ئاکامه ڕاستیه‌کانی ئه‌وانه‌یه.
ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هیچ حکومه‌تێک، هیچ جۆره سه‌رچاوه‌ێکی داهاتی جیاوازی له خۆی نیه و هه‌مو سه‌رچاوه‌کان هی خه‌ڵکن. که‌واته هه‌ر خه‌رج کردنێک له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه له کیسه و گیرفانی خه‌ڵک هه‌لده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی که گوایا ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت نرخی کهرهستهێک یا چه‌ند که‌ره‌سته سه‌قامگیر بکات چهواشهکارێێکی گه‌وره‌یه چونکو ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت به به‌ڕێوه بردنی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ده‌یگرێته پێش، له ڕاستیدا وه‌رگرتنی جیاوازی (مابهالتفاوت) نرخه‌کانه له کۆمه‌ڵی به‌رینی خه‌ڵک و دانی ئه‌و جیاوازیه به ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌کارهێنه‌ر یا کڕیاری ئه‌و که‌ره‌سته تایبه‌ته‌ن. که‌واته ئه‌وه هه‌ر خه‌ڵک خۆیانن که له ئاکامدا قه‌بزی حیسابه‌کان ده‌ده‌ن که دیاره ئه‌م قه‌بزی حیسابه سروشتیه که زۆر قورس‌تر و گرانتر له‌و حاڵه‌ته ده‌بێت که له‌وێدا کۆنتڕۆڵی نرخ ناکرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که بێجگه له جیاوازی نرخه‌کان که ده‌وڵه‌ت ده‌یدا و له خه‌ڵکی ده‌سێنێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌زینه و خه‌رجی دایره حکومیه‌کان و کارمه‌نده‌کانیان و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵیه ئیداریه‌کانیش هه‌ر خه‌ڵک بیدات. له‌وانه‌یه که له هێندێک بواردا حکومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی سه‌قامگیرکردنی نرخ به‌س به بایع کردن یا سه‌همیه‌به‌ندی ڕه‌زایه‌ت بدات و له دانی ئه‌و جیاوازی نرخی داواکاریه‌ی (مازادی ته‌قازا) که له بازاڕدا هه‌یه خۆی بپارێزێت که له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕون و ئاشکرایه که بازاڕی دولایه‌نه‌ی ڕه‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی (بازاڕی ڕه‌ش) دروست ده‌بێت که ئه‌میش زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئیزافه به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌شێ بڵێین که ئه‌وجۆره سیاسه‌تی سه‌قامگیر کردنی نرخانه له کرده‌وه‌دا به په‌یدا بون و زیاد بونی بازاڕی غه‌یره ڕه‌سمی واته قاچاخ ته‌واو ده‌بێت.
چیرۆکی پێکه‌نینی خۆتێوهگلاندنهکانی حکومه‌ت له ئابوردا له‌وه‌دایه که هه‌مو ئه‌م کرده‌وه له‌خۆڕا و زهرهربهخشانه به ناوی عه‌داڵه‌ت ده‌ڕازێننه‌وه. پێشێلکردنی ئازادیه‌کان و مافه ئابوریه‌کان وه‌کو پێشێلکردنی مافی به‌ستنی گرێبه‌ستی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی کار، چه‌واشه کردن و خراپکردنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه سه‌ربه‌خۆکانی کڕیاران و به‌رهه‌م هێنه‌ران، گه‌یاندنی ده‌سمایه له هێندێک له هاووڵاتیانه‌وه به کۆمه‌ڵێکی تریان، وه‌ئه‌ستۆگرتنی هێندێک خه‌رجی بێخود و بێهوده و له‌ناو چونیێکی زیاده‌ی له‌خۆڕای سه‌رچاوه ئابوریه‌کان هه‌ر هه‌مویان شاهیدی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ و بێ عهداڵهتین. سه‌قامگیر بونی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان له وڵاتی ئێمه‌دا (و: مه‌به‌ستی نوسه‌ر ئێرانه) چ ماناێکی بێجگه له گه‌یاندنی ده‌سمایه له کۆمه‌ڵانی که‌م داهاته‌وه به کهمینهێکی به داهاتی زۆره‌وه که زۆرترین به‌ش له‌م به‌رهه‌مانه به‌کار دێنن، هه‌یه? حکومه‌ت به هێنانه خواره‌وه‌ی نرخی قازانجی بانکه‌کان و باوه‌شێن کردنی زیاتربونی قڵشی بازاڕی دوڵایهنهی ڕه‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی پوڵ، یارمه‌تی به چ که‌سانێک ده‌گه‌ێنێت? به وام وه‌رگره گه‌وره‌کانی که زۆربه‌ی ئه‌وانه شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تیه ناکارئامهد و زهرهربهخشهکانن یا خۆ چالاکانی ئابوری حه‌دی ناوه‌ڕاست و حه‌دی چکۆله‌ن که زۆر به که‌می ده‌ستیان به سه‌رچاوه پوڵیهکان ده‌گات و ناچارن که پێداویستیه‌کانی خۆیان له ڕێگای بازاڕی ڕه‌شه‌وه وه‌ده‌ست خه‌ن? ئایا دانی قه‌بزی نرخی ناکارئامه بون و گه‌نده‌ڵی شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌کان، له ڕێگای هه‌ڵگرتنی پوڵ له حیسابی ئه‌و که‌سانه که بۆ پاراستنی نرخی پوڵه پاشکه‌وته‌کانی خۆیان ناچار بون که په‌نا به‌رنه به‌ر نیزامی بانکی، ئه‌مه تا چه‌نده له گه‌ڵ بنه‌ماکانی عه‌داڵه‌ت و ئینساف ده‌خوێنێت? پڕ کردنی گیرفانی قازانج خۆره‌کان به زه‌ره‌ری به‌رهه‌م هێنه‌ران و به‌کارهێنه‌ران یا کڕیاران، که له ڕێگای سه‌قامگیر کردنی نرخی که‌ره‌سته‌کانی وه‌کو چیمه‌نتۆ و پۆڵا و هتد سه‌ر ده‌گرێت، چ په‌یوه‌ندیێکی به خێرخوازی یا خۆ عه‌داڵه‌ته‌وه هه‌یه?
هه‌مو ئه‌م نمونانه‌ی سه‌ره‌وه یه‌ک قاعیده‌ی گشتی تێدایه و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌مو بڕیاره‌کان حکومه‌ت بیبڕێته‌وه، ئاکامه‌که‌ی ده‌بێته هۆی پێشێلکردنی ئازادی هاووڵاتیان، و له هه‌موی گرینگتر پێشێلکردنی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری له ئاکامی خۆیدا به بێ عه‌داڵه‌تی و زوڵم و زۆر ده‌گات.
ئه‌مه ڕاستیێهکه که زانست و ته‌جروبه‌کانی مرۆڤایه‌تی تا ئێستا ده‌ستی ته‌ئیدی سه‌ر خستوه.
30ی بانه‌مه‌ڕی 2708
سه‌رچاوه: http://www.iranianliberalism.com/ghaninejad/economicfreedom.htm