هۆشدار لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی”

غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه، هۆشداری دایه‌ به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی.

له‌ به‌یاننامه‌ی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا‌ هاتووه‌، شێوازی به‌ندكران و محاكمه‌ی “غوڵامڕه‌زا ڕه‌سایی”  له‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كرماشان له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو، نادادپه‌روه‌رانه بووه‌ و ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه‌. ناوبراو ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌ و به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “كوشتنی نادر به‌یرامی” فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای سه‌حنه” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە