مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی “زانیار عه‌زیزنژاد” له‌ توركیاوه‌ بۆ ئێران

زانیار عه‌زیزنژاد

“زانیار عه‌زیزنژاد” په‌نابه‌ری سیاسی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی توركیا، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكرێت.

به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئاست چاره‌نووسی زانیار و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیكه‌ كه‌ مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر، به‌رپرسیارن و ئه‌بێ وڵامده‌ره‌وی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بن. “زانیار عه‌زیزنژاد” خێزاندار و باوكی دوو منداڵه‌ و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ئێران بكرێت گیانی له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌. ناوبراو چوار مانگ له‌وه‌به‌ر به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناچار به‌ كۆچكردن بۆ توركیا بوو، به‌ڵام له‌ نزیكی شاری ئیستانبوول ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی كوجالی گوازرایه‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە