سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس

ئیبراهیم عەلیزادە

بوونی سەدان هاوڵاتی قوربانی بێ دیفاع لە ئیسرائیل و لە کەرتی غەززە، بێ گومان ویژدانی هەر ئینسانێکی شەریف ئازار دەداتبەڵام تەنیا هاوسۆزی و بەخەمەوەبوونێکی ئەخلاقی سەبارەت بە قوربانیانی ئەم کارەساتە، ویژدانی بەئاگا هێور ناکاتەوەمافە پێشێلکراوەکانی خەڵکی فەلەستین بەجێگای خۆی، دەوڵەتی ئیسرائیل کەرتی غەززەی وەک ناوچەیەکی جوگرافیایی دیارکراو بە دوو ملیۆن دانیشتووەوە کردووە بە گەورەترین زیندانی جیهانئەوەی کە ناوبەناو لە غەززە ڕوودەدات دەکرێت بە “سەرهەڵدان و شۆڕش لە زیندانێکی گەورەدا” بشوپهێندرێت.

بوونی ڕەوتێکی ئیسلامی وەک حەماس لە لوتکەی ئەم شۆڕشەدا، نابێت ئێمە لە ناڕەوابوونی ئەو زیندانە و زیندانوانەکەی غافڵ بکاتدوو ملیۆن کەسیان لەناو چواردیوارییەکی کۆنکرێتی بەرزدا ئەسیر کردووە، نان و ئاو و کارەبا و بەشێوەیەکی گشتی تەواوی ژیانیان بە بارمتە گرتوون، زۆر سروشتییە کە کاردانەوە لە خۆیان نیشان بدەنئەوەی کە حەماس ئەم قۆناغە لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی دەستپێکردووە، ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ڕێکارانە بەردی دیفاع لە مافەکانی خەڵکی فەلەستین لە سینگی دەدات و پشتیوانی لە حەماس دەکات، هیچ کام لەمانە زەڕەیەک لە ڕەوابوونی خەبات و خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین لە بەرامبەر دەوڵەتی جینایەتکار و مەزهەبی و ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل دا کەم ناکاتەوەدەیان ساڵە دەوڵەتی نەژادپەرستی ئیسرائیل شەڕێکی ناڕەوای لەدژی خەڵکی فەلەستین دەستپێکردووە و هەروا بەردەوامە و لەم شەڕە نابەرابەرەدا جگە لە تەسلیمبوونی بەتەواومانای خەڵکی فەلەستین و ملکەچبوونیان لە ئاست ئەم دۆخەی ئێستا، بە هیچ شتێکی تر ڕازی نابێتدەوڵەتی ئیسرائیل تا ئێستا ملی به هیچ چەشنە سازشێک نەداوە.

تەنانەت تەرح و پلانەکانی ئاشتیی دەوڵەتی ئەمریکاش کە هاوپەیمانی ستراتێژیکی ئیسرائیلە، بە هیچ ئامانجێک نەگەیشتووەسازش و پاشەکشە یەک لە دوای یەکەکانی لایەنی فەلەستینیش وەڵامی وەرنەگرتووەتەوە. خەڵکی شەریف و ئازادیخوازی فەلەستین و ئیسرائیل هیچ دوژمنایەتییەکی ڕێشەییان لەگەڵ یەکتردا نییەدوژمنایەتی ئێستای نێوان ئەم خەڵکانە لە لایەن ڕاستڕەوە کۆنەپەرست و توندڕەوەکانی هەردوولای کێشەکەوە تەشەنەی پێدەدرێتهاووڵاتیانی فەلەستین و ئیسرائیل تەنیا بە هاوخەباتی و یەکڕیزی لەگەڵ خەڵکی پێشڕەو و پێشکەوتنخوازی ناوچەکە و پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە لەگەڵ یەکتر دەتوانن خۆیان لە ژێر هەژموونی و دەسڵاتی دەوڵەتی مەزهەبی و هێزە کۆنەپەرستەکان ڕزگار بکەن و درێژە بە کار و ژیانی خۆیان بدەندوابەدوای هێرشە سەرەتاییەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئێستا خەڵکی ستەملێکراو و بێبەشی کەرتی غەززە کەوتوونەتە ژێر گوشاری ئەرتەشێکی پڕ چەک و چۆڵ، کە بێباکانە ماڵ و حاڵی خەڵک بەسەریاندا وێران دەکەنلەم دۆخە سەخت و دژوارەدا خەڵکانی فەلەستینی دانیشتووی غەززە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیان بە پشتیوانی و هاوپشتی خەڵکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست لە سەرانسەری جیهان هەیەئەم هاوپشتییە دەتوانێت ببێتە هێزێکی ماددی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی جینایەتەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و توندڕەوە مەزهەبییەکانی حەماس.

لێدوانێک بەجێ بهێلە