32
![](https://www.etehad-k.com/ku/wp-content/uploads/2023/11/657.jpg)
سه‌ره‌تا
هه‌ر ته‌نها وتاره سیاسیه ئینسانیه‌کان ناتوانن ڕێگای به‌دی هێنانی ئاوات و ئاره‌زووه ئینسانیه‌کان نیشان بده‌ن. به‌ڵکو بابه‌ته تیۆریه‌کانیش ده‌ستی ئینسان ده‌گرن له‌م ڕێگایه‌دا، بۆیه ناکرێ ئه‌م لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بکرێ و جاروبارپێویست ده‌کا ده‌رگای ئه‌م لایه‌نه‌ش بکه‌ینه‌وه. سۆشیالیزم چه‌مکێکه زۆر لایه‌نی چه‌پ وکۆمۆنیست خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێ و به ئامانجی خۆی ده‌زانێ، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ڵگری سیاسه‌ت و به‌رنامه و تیۆریه‌ک وپراکتیکێک بێت که به‌و ئامانجه‌ی بگه‌یه‌نێ. ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌ی من نییه لێره‌دا، به‌ڵکو زیاتر ئه‌وه‌یه که بڵیم سۆشیالیزم چییه و جێگا‌و رێگای ئایین چیه له‌م نێوه‌دا له ڕوانگه‌ی منه‌وه؟.
سۆشیالیزم
سۆشیالیزم قۆناغی دوای سه‌رمایه‌دارییه، هه‌وێنی ئه‌م قۆناغه له ناو هه‌ناوی سیسته‌می ئه‌مڕۆدایه، داینامۆی گۆڕینی ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ سۆشیالیستی هه‌مان ئه‌و داینامۆیه‌یه که قۆناغه‌کانی تری گۆڕی له کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه بۆ کۆیلایه‌تی وله‌ویشه‌وه بۆ (فیۆداڵی) ده‌ره‌به‌گایه‌تی و له‌ویشه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری وکۆڵۆنیاڵی و ئیمپریالیستی. ئه‌و داینامۆیه‌ش پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ته‌کنۆلۆجیایه. له هه‌ر سه‌ردمێکدائه‌م پێشکه‌و‌تنه گه‌یشتبێته ئاستێک له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا زۆرترین ناکۆکی هه‌بێ، ئه‌وه بووه‌ته هۆی شۆڕش و قۆناغی کۆنی کۆتایی پێ هێناوه‌و سیسته‌می پێش خۆی گوڕیوه.
ئەمڕۆش هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وته‌کنۆلۆجیا له‌م قۆناغه‌ی سه‌رمایه‌داریه‌دا به ئاستێک گه‌یشتوه که زۆرترین ناکۆکی په‌یدا کردوه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا. به جۆریک که به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆی بێبه‌شه له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که خۆی دروستی ده‌کات. هه‌ر ڕۆژه زیاتر سه‌روه‌ت سامان ده‌که‌وێته ده‌ست که‌مایه‌تیه‌کی زۆر که‌مه‌وه به‌هه‌مان ڕاده‌ش هه‌ژاری فروانتر ده‌بێته‌وه و خه‌ڵکی هه‌ژارتر ده‌بن. ئه‌مڕۆ ئیتر قۆناغی سه‌رمایه‌داری پیر بووه و تووشی سه‌دان ده‌ردونه‌خۆشی هاتوه که گرنگترینی ئه‌وانه قه‌یرانه ئابوری و فیکریه‌کانیه‌تی که چاره‌سه‌ریان نییه. ئه‌مرۆ سه‌رده‌می شۆڕشی سۆشیالیستیه.
چه‌ندین شۆرش و ڕاپه‌رین ڕووی داوه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له سه‌راسه‌ری جیهاندا به درێژایی مێژوو، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری بگه‌ن وه‌ک شۆڕشی ” کۆمۆناره‌کانی پاریس ساڵی 1872″ و شۆرشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا ساڵی 1917″ و شۆرشه‌کانی چین و ڤێتنام و کوبا..هتد، وه هه‌روه‌ها وشۆرشی ئێران له ساڵی 1979 دواتر بزووتنه‌کانی 99 له‌سه‌دیه‌کانی ووڵاتانی رۆژ ئاوا وشۆرشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه لای خۆشمان له کوردستان بزووتنه‌وه‌ی شوراکانی ساڵی 1991و ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ئ 17 شوبات، ئه‌مانه به‌شێک له‌و شورش و ڕاپه‌ڕینانه بوون که ده‌یانویست ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی پێ بێنن، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، هه‌رچه‌نده ده‌ستکه‌وتیان هه‌یه له هه‌مان کاتدا ئه‌مانه تروسکایی شۆڕشێکی گه‌وره‌ترن که قۆناغی سه‌رمایه‌داری پێ بگۆردرێ بۆ سۆشیالیزم، واته بۆ به‌دیهێنانی سیسته‌مێک که سه‌رجه‌م ئینسانه‌کانی کۆمه‌ڵگە به‌هره‌مه‌ند بن له سامان و سه‌روه‌تی خۆیان و به‌رهه‌مهێن خاوه‌نی به‌رهه‌می خۆی بێ چیتر خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگە بێ، نه‌ک بۆ که‌مایه‌تی سه‌رمایه‌دار. هه‌موو که‌س ئازاد و یه‌کسان ده‌بێ له هه‌موو مافێکی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تیدا. عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نها له‌م سیسته‌مدا به‌دی ده‌کرێ، نه‌ک له ناو سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م شۆڕش و ڕاپه‌رینانه به ئامانجی خۆیان نه‌گه‌یشتن، به‌ڵام گه‌لێک ده‌سکه‌وتیان به‌دیهێناوه وه‌ک داسه‌پاندنی گه‌لێک چاکسازی ئابوری و سیاسی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بزوتنه‌وه‌یه‌کی موتڵه‌قه به به‌رده‌وامی له ئارادایه بۆ گۆڕینی ته‌واوی ئه‌م سیسته‌مه ناعادیلانه‌ی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وه‌ی شایانی وه بیر هێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که‌ته‌نها شۆڕش و بزوتنه‌وه یه‌کسانیخوازه‌کانی سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری نه‌بوون که سه‌رکه‌وتنی یه‌گجاریان به‌دی نه‌هێناوه. له قۆناغه‌کانی پێشوو تریشدا چه‌ندین جار شۆرش وڕاپه‌رین کراوه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، له قۆناخه‌کانی کۆیلایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا به نموونه جا به‌هۆی که‌می ئاستی هۆشیاری و که‌م ئه‌زمونی و نارێکخراوبونه‌وه بووبێت یا به هۆی به هێزی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رسته‌وه بووبێ. کاتێ ” شۆرشی کۆیله‌کان به ڕابه‌ری “سپارتاکۆس” له سه‌ردمی قۆناغی کۆیلایه‌تیدا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام دواتر ئینسانه‌کانی ئه‌و قۆناغه توانیان شۆڕش به سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نن، بۆ شۆڕشی بۆرژوازیش هه‌مان سه‌رنه‌که‌وتن و سه‌رکه‌وتن ڕووای داوه، به‌ڵام سه‌رئە‌نجام شۆرشه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بوون بۆ نموونه شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رنسا 1779 ، ” ڕینسانس” و ڕاپه‌رینی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی خه‌ڵکی ئه‌ورپا به دژی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و کلیسا یاسا‌و کۆلتوره دینیه‌کان، بۆرژوازی توانی ته‌خت و تالاری ده‌ربه‌گایه‌تی بله‌رزێنی له ئه‌رزی بدات، بۆ شۆرشی سۆشیالیستیش هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌بێ و سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ، به سوود وه‌رگرتن له ده‌رس وئه‌زموونی شۆڕشه‌کانی پێشوو تر. ئه‌مه خه‌یاڵات وخه‌و و وه‌هم نییه وه‌ک ئه‌مڕۆ پروپا‌گه‌نده‌ی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی بورژوازی جیهان سه‌ده‌ها ملیار دۆلاری ساڵا‌نه بۆ خه‌رج ده‌که‌ن تا ئه‌و پروپاگه‌نده‌یه بکه‌نه زەهنی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی دونیاوه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌بێته ئه‌مری واقیع به مه‌رجێ هێزی شۆڕش که پرولیتاریایه به پراکتیکی خۆیه‌وه ئاماده بێ له ڕووی هۆشیاریه‌وه به تیۆری مارکسیزم چه‌کدار بێ ئه‌مه‌ش به ئه‌رک وتیکۆشانی ڕابه‌رانی کۆمۆنیستی ده‌کرێ.
له قۆناغه چینایه‌تیه‌کانی تریشدا هێزی کۆنه‌په‌رست، گوڕینی قۆناغه‌که و شۆرشه‌کانی به خه‌وو خه‌یاڵ ووه‌هم نیشانداوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام بووه‌ته ئه‌مری واقیع و شۆرش کراوه سیسته‌میش گوڕاوه.
جێگا‌و رێگای ئایین چیه له‌م نێوه‌دا؟ ئایا ئایینه‌کان ئازاد ده‌بن؟ ئایا خه‌ڵک ئایینی ده‌بێ له قۆناخی سۆشیالیستیدا؟
ئایین ده‌ستکردی ئینسانی داماوه کاتی خۆی ئینسان له نێهینیه‌کانی سروست تێ نه ئه‌گه‌یشت ومردن وه‌ک کاره‌ساتێکی ناخۆش بوو بیری له دروست کردنی ئایین کرده‌وه، کاتێ کۆمه‌ڵگەی چینا‌یه‌تیش دروست بوو ئایین کرا به کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر، شۆرشه‌کانیش که ئه‌نجام ده‌دران له‌یه‌ک کاتدا دژی ده‌سه‌ڵات و دژی ئایینیش بوون، شۆرشه‌کانی بورژوازی به‌سه‌ر ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا به ڕه‌خنه له دینه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد واته به پشت به‌ستن به فه‌لسه‌فه ماددییه‌کان ڕابه‌رانی شۆڕش خه‌ڵکیان هۆشیار ده‌کرده‌وه شۆرشی فه‌ره‌نسا وڕێنسانس به نموونه.
ئه‌مڕۆش ده‌بینین دیسانه‌وه ئایین بوه‌ته کۆڵه‌که‌ی نیزامی بورژوازی و ساڵا‌نه سه‌دان ملیار دۆلار له بودجه‌ی وڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانی بۆ دائه‌نرێ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆڵه‌که‌ی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌رانه‌یه بێ وه بتوانن خه‌ڵک ڕازی بکه‌ن که شۆڕش نه‌که‌ن، تا ئێستاش بورژوزای توانیویه‌تی له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌رکەووتو بێت، به‌ڵام تا ئاخر ناتوانێ سه‌رکه‌وتوو بێ، سه‌ره‌نجام ئه‌ویش شکست دێنێ. به‌بێ ره‌خنه له دین له‌م سه‌رده‌مه‌شدا شۆڕشه‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن، چونکه دین به هێزترین کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌دارییه.
هۆکاری مانه‌وه‌ی ئایینش ئه‌وه‌یه که‌جیاوازی چینایه‌تی هه‌یه، که ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌یه، که کۆلتوری ته‌ماع وڕاکردن به دوای خۆشگوزه‌رانی و قازانج و سه‌رمایه‌دا هه‌یه. له‌م جۆره سیسته‌مدا زۆربه‌ی خه‌ڵک تووشی بێ هیوایی ده‌بێ که ده‌ستی ناگا به رفاه و خۆشگوزره‌انی، بۆیه به‌و ئیدعایه‌ی دین باوه‌ر ده‌هێنێ که ئه‌م دونیایه هیچ نییه و کاتیه‌و خۆشیه‌کانی ژیان هیچ نییه بابێبه‌شیش بن لێی، به‌هەشتی دوای مردن رفاه و خۆشگوزه‌رانی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست ده‌که‌وێ، واته ئه‌رکی دین ڕازی کردنی خه‌ڵکه به‌م بارۆدخه‌ی ئێستا وه‌ک تلیاک ده‌رخواردی خه‌ڵکی ده‌درێ، بۆیه ده‌بێته كۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری. ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگەدا ئینسانه‌کان یه‌کسان بن وخۆشگوزران بن، بێ هیوا نابن تا چاوه‌ڕێی مردن بکه‌ن و هیواکانیان له به‌هه‌شتدا بێنه دی، ئه‌مه له دونیای سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمدا به یه‌کجاری دێته دێ. هه‌رئه‌مرۆ نموونه‌ی زۆر هه‌یه له ڕۆژگاری ئه‌مرۆدا ڕاستی ئه‌م قسه‌مان بۆ بسه‌لمێنێ، له هه‌ر وڵاتێک‌دا که‌مێک خه‌ڵک خۆشگوزه‌ران بن و ده‌رامه‌تی ژیانیان ڕووی له سه‌ره‌وه بێ له ڕووی ئابوریه‌وه ئه‌وا که‌متر خه‌ڵک باوه‌ر به ئیدیعاکانی دین ده‌هێنێ. له وڵاتیکی وه‌ک “نه‌رویج” که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵک باشتره له چاو زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا له %75 خه‌ڵک باوه‌ڕی به دین نییه، که‌چی له وڵاتێکی وه‌ک “به‌نگلادیش” که ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵکی له خوارترین ئاستیدایه، ڕێژه‌ی بێ دینی ناگاته له %1 یش، له عێراقیش نزیکه‌ی له %10یه به پێی ئاماره نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان.
بنه‌مای یاسا‌و به‌رنامه‌کانی ئایین کۆمه‌ڵگەی چینایه‌تی تی ناپه‌ڕێنێ واته ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگە ئینسانی سته‌مکار و سته‌ملێکرای تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارو گه‌دای تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی و چاو چنۆکی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر تاوانبار و تاوان لێکراوی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان له لایه‌ن ئینسانه‌وه‌ی تیا نه‌ما، ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاسایشی تیا دامه‌زرا ئه‌گه‌ر کرێکاران و زه‌حمتکێسشان و ژنان و مناڵان و لاوان به سه‌ر‌جه‌می مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن، ئه‌و کاته ئایین هیچ زه‌روره‌تێکی نامێنێ بۆ خۆی ده‌پوکێته‌وه، چونکه هیواکانی ئینسان له‌م ژیانه‌دا بۆی دێته دی. دیاره سۆشیالیزم بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه به سه‌ره‌نجام بگه‌یه‌نێ وئینسانه‌کان یه‌کسان بکات له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه و ئه‌وه مانای واقعیه‌ته‌که‌یه‌تی، ئیرداه‌ی ئینسان بۆ ئینسان بگه‌ڕێنێته‌وه و هیواکانی ئینسان به‌دی بێنێ.
هه‌موو ئایینه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ست به‌کارن که رێگه بگرن بارودۆخێکی له‌م جۆره بێته دێ. تا بۆیان بکرێ نیزامی زاڵمانه‌ی چینایه‌تی توند ڕاده‌گرن، له‌هه‌مان کاتدا ئایین ڕه‌واج و بازاڕی ئه‌بێ. وه کۆمه‌ڵگە پڕ له زوڵم و چه‌وساندنه‌وه ده‌بێ، تا بۆیان بکرێ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن کۆمه‌ڵگەی چینایه‌تی بمێنیته‌وه، جیاوازی چینایه‌تی و ره‌گه‌زی هه‌ر ببێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه بگۆڕدرێ، ئه‌وا ئاین ئیفلیج ده‌بێ و به چۆکداده‌که‌وێ بۆیه تا دونیا هه‌یه ده‌بێ ئایینه‌کان ڕیگری بکه‌ن له گۆرینی بار‌و دۆخه‌که.
ئایینی ئیسلام به‌نموونه وه‌ربگرین باشتره، چونکه زۆربه‌مان شاره‌زای یاساکان و ئه‌رکانه‌کانی ئه‌م ئایینه‌ین وه زۆریک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به ئیسلامی سیاسیه‌وه بگره، تا به ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گات تابه به ئۆپۆزسیون و به‌شێک له حیزبه چه‌په‌کانیش ده‌گات، ده‌یانه‌وێ وه‌ک سه‌وابت به خه‌ڵکی کوردستانی بناسێنن، ئه‌نجا داوای یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌که‌ن! ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه که یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ ڕووخانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و کۆڵه‌که‌کانی هه‌رگیز به‌دینایه‌ت. وه‌ده‌یانه‌وێ ئیسلام به عه‌داله‌تخواز و یه‌کسانیخواز نیشانی خه‌ڵک بده‌ن، ته‌نها ده‌یانه‌وێ خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه.
له ئیسلامدا دوعا ونوێژ، ڕۆژو، حه‌ج، زه‌کات و سه‌رفیتره و خێر‌و سه‌ده‌قه و قوربانی بووه‌ته بنه‌ماو ئه‌رکان و فه‌رزو سوونه‌ت له‌سه‌ر هه‌رکه‌س پێویسته ئه‌مانه جێبه‌جی بکات. ئه‌مانه به حساب عه‌داله‌تخوازی ئه‌م ئایینه‌یه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه بۆ ڕاگرتنی گوڕینی بارودۆخی ئه‌مرۆیه.
له کۆمه‌ڵەایه‌کدا ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان یه‌کسان بن و له ڕووی ئابوریه‌وه هیچ جیاوازیه‌کی چینایه‌تی نه‌ما، زه‌کات و سه‌رفیتره به‌کێ ئه‌درێ؟ که‌سێک نامێنێ هه‌موو وه‌ک یه‌کن له ئه‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانیدان، خێر و قوربانی بۆ کێ ئه‌برێ، که‌سێک نییه خێر وسه‌ده‌قه‌و سه‌رفیتره‌ی شیاو بێ، له‌م باره‌وه دین پێویست نابێ ئیتر، ڕۆژو و گرتن له سیسته‌می ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌یه که موسڵمانه‌کان بزانن حاڵ و وه‌زعی خه‌ڵکی هه‌ژار چۆنه!!، چونکه خه‌ڵکی هه‌ژار 12 مانگی ساڵی برسیانه با سه‌رجه‌م خه‌ڵک بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ به‌شداری ئازاری هه‌ژاره‌کان بن! ئه‌گه‌ر خه‌ڵک یه‌کسان بوو، هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ما، ئیتر خه‌ڵک بۆ رۆژوو بگرێ تا له ژیانی هه‌ژاران تێ بگه‌ن، چونکه هه‌ژار نامێنێ. نوێژ‌و وحه‌ج و دوعا بۆ ئه‌وه‌یه خودا له گوناهیان خۆش بێت و بۆ به‌هه‌شته‌که‌ی خۆی قه‌بوڵیان بکات، ( گوناهه‌کانیش زیاتر وه‌ک درۆ کردن، بوختان کردن، دزی کردن، ئینسان کوشتن، ئازاردانی خه‌ڵكی له پێناو ته‌ماع و پاره‌داو زینا کردن …هتد) له سوشیالیزمدا له لایه‌که‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌وه نامێنێ که خه‌ڵکی ئه‌و گوناهانه بکات له لایه‌کی تره‌وه کۆلتورێکی ئینسانی خۆی زاڵ ده‌کات که هیچ که‌س بیر له گوناه و تاوانکردن نه‌کاته‌وه، خه‌ڵکی پێویستی به دزی کردن نامێنێ، پێویستی به‌بوختان به‌درۆ کردن نامێنێ، هیچ بیانوویه‌ک نییه بۆ خه‌ڵک کوشتن یا ئازاری جه‌سته‌یی و رۆحی خه‌لک بدات. که‌وایه ئیتر خه‌ڵک کارێک ناکا بۆ ئه‌وه‌ی خودا له گوناهیان خۆش بێت ئیتر پێوست بوونی نویژ و حه‌ج و دوعاش نامێنێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌و خورافه ی ئه‌مڕۆ که ڕیشه‌که‌ی له زه‌مینه‌ی باردۆخی ئه‌مڕۆدایه له سۆشیالیزم‌دا، نه‌ک هه‌ر ده‌سکه‌نه ده‌کرێ، به‌ڵکو ڕیشه‌کێش ده‌کرێ.
پووکانه‌وه‌ی دین له‌سوشیالیزمدا به زه‌بروزه‌نگ نابێ، به‌ڵکو به له ده‌ستدانی پێویستیه‌کانی بوونی ده‌بێ، له سیسته‌می سوشیالیستیدا هه‌موو دینه‌کان ئازادن، هه‌موو که‌سێکی دیندار هه‌مان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که که‌سێکی بێ دین هه‌یه‌تی له بواری ده‌ربڕینی عه‌قیده‌ی خۆی وپه‌یره‌و کردنی دینی خۆی، هه‌روه‌ها مافی یه‌کسانی هه‌یه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌ک بواری کارکردن بواری خۆ کاندید کردن بۆ ده‌سه‌ڵات ومافی ده‌نگدان، ته‌واوی مافه سیاسی و کۆمه‌لاتییه‌کان ویاساییه‌کان. ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ بۆ هه‌موو که‌س، نه‌ک ته‌نها بۆ دینداره‌کان ئه‌ویش کوشتنی ئینسانه چ له‌لایه‌ن تاکه‌وه بێ یا گروپ و یا رێکخراوی تیرۆریستیه‌وه بێ، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه ده‌کرێ زه‌وتکردنی مافی ئینسانه‌کانه له لایه‌ن که‌سانی تره‌وه. له سۆشیالیزم‌دا فراوانترین ئازادی ده‌درێ به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگە که له هیچ قۆناێکی چینا‌یه‌تیدا نه‌دراوه، چونکه ئازادی به‌ره‌ی پێشکه‌وتوخواز به‌هێز ده‌کا، کۆنه‌په‌رستی نه‌ک هه‌ر بێهیز ده‌کا، به‌ڵکو سه‌ریشی ده‌خوا.
دوا قسه‌م
هه‌ندێ هێزو لایه‌ن خۆیان به‌سکۆلار و مه‌ده‌نی، عه‌لمانی ده‌ناسێنن، که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکیان ناوێ به‌بێ سه‌وابتی ئیسلام، دڵنیابن ئه‌وانه نه سکۆلارن نه عه‌لمانی و نه یه‌کسانی و ئازادیان ده‌وێ نه‌له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، ته‌نها ده‌موچاوه‌کان ده‌گۆڕن و هیچی تر (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان پێ بکرێ) چونکه یه‌کسانیخوازان ناتوانن به‌بێ ڕه‌خنه گرتن له ئایین وه‌ک کۆڵه‌که‌ی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی و چه‌وسێنه‌رانه، یه‌کسانی به‌دی بێنن. بۆیه ته‌نها یه‌کسانیخوازه‌کان ئه‌وانه‌ن که ده‌یانه‌وێ ئه‌م دونیا پێچه‌وانه‌یه بگۆڕن، به دنیایه‌کی باشتر ئه‌وه‌ش سۆشیالیست خوازه‌کانن…