67
بەشی یەکەم
زستانی ١٣٦١ بەفریکی زۆر باریبوو ، دەتۆانم بڵێم ھاتو چۆی بێنی دیھات ئاسان نەبوو، مقەری کۆمێتەی ناوچەی کۆمەڵە لە مەنتەقەی ئەنزڵ لە گوندی حاجی باێرام بوو.گوندێکی زۆر فەقیر کە بارگرانی ئەو ھەمو پێشمەرگەیەش لە سەر خەڵک زۆر زەحمت بوو. ئەو کات ھاورییان حوسێن موسوی ، موعتەسم تاتایی و گیان بختکردو بورھانی ئەنساری کۆمێتەی ناوچەی شیمال بوون ، ھاوری گیانبختکردو ناسر علوی و من تازە لە جنوبەوە گەرابوینەوە ، چاوەرۆانی ئینتخاباتی تازەی کۆمێتەی ناوچەمان دەکرد. تەسمیمان گرت بۆ سوک کردنی مەقەری حاجی باێرام ھەر چەند بەفر مەودای نەدەدا بەڵام دەبی سەر دانی مەنتەقەکانی دیکە بەکەێن. زۆر بە سەختی جەوڵەێکمان بۆ کناربڕۆژ دەست پی کرد، کنابرۆژ مەنتەقەێکە لە سەر جادەی سێرۆ بو ورمی ھەڵکەوتووە، ھەتا بەڵێی ناوچەێکی خۆش و دڵگیرە. خەڵکی باش و شۆرشگێری تێدایە. ساڵێ ١٣٦١ تەنیا پێشمەرگە و کادری کۆمەڵە لە ناوچە کنار بەرۆژ ھاوری فەخرالدینی عەمەری بوو، کە ھەم بەڵەد و ھەم رینمامان بوو. دەوڵەت پایگایکی لە لە سەر تەپکەیکی موسلەت بە سەر جادەی سێرۆ دا لە گوندی چەرە دانابوو و تەمئنی جادەی دەکرد. نیوەرۆ بوو کە گەیشتنە گوندی چەمان و خەڵک پێشۆازیان لی کردین ،ھاوری فەخرالدین بۆ خۆی خەڵکی ئەو گوندە بوو ھەموش خەزم و کەسی یەکتر بوون ، زۆر زوو دابشی ماڵان بوین . بۆ یەکەم جار ھاوری بارزان عەمەریم کە گەنجێکی تازە پی گەویشتوو بوو لە ماڵە خۆیان لە گەڵێی ئاشنا بووم کە دواتر بۆ بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و ئێستاش ھەر یەکێک لەھاوری خۆشەویستەکانی منە لەسوئێد لە شاری وێسترۆس دەژی . ئەوە مەنتەقەی ئەو کات زستانان تەپو مژ بوو چاو چاوی نەدەدیی. ئێۆارەی ئەورۆژە دەستێک لە ھاورئیان بۆ شناسایی دەوروبەر چونە گوندی خۆشۆڵان کە لە سەر جادەی سێرۆی ورمێە بوو، ئەودەم دەوڵەت لە ترسی پئشمەرگە لە سەرتا سەری کوردستان بۆ پارێزگاری لە جادەکان تەئمینی جادەی دا دەنا . ھاورییانی پێشمەرگ وەختێک دەچنە سەر جادە ئەگر تەماشا دەکەن تەئمینی لێن دەوریان دەدەن و دوو سەربازیان بە دیل گرتبووە ، بۆ بدبختی ھەردوکیان کوردی جەڵالی و خەڵکی حدودی تورکیە لە نیزیک مەرزی بازرگان بوون . سەربازەکان یەکیان نێوی فارس بوو ئەوی دیکەیان نێوی لازم بوو، زۆر فەقیر بوون، شەوی لە ماڵێک دانیشتبوون بەگۆرانی زۆر غەریب بە خۆیان ھەلدەکوت ، زوو زووش دیان کوت بەیانی دەبی تەفنگەکانمان بدنەوە دەڕۆینەوە دەنا ئیزافە خەزمتمان دەدەنێ!
شەو لە گوندی چەمان نوستین و کوتمان بۆ نیوەڕو دەچینە گوندی ئەشکەوتک ، ئەوانیش ھەر خەزم و کەسی چەمانن. تازە چوبوینە نێو گوندی ئەشکەوت تەپوو مژێکی سەیر بوو دە میتر پێش خۆت نەدەدیی ، ھاوری ئومیدی ئەمەری گنجێکی خۆئین شیرن ھەتا پێشۆازمان و خەریک بوو تەقسیمی دەکردین ، یەکجێی وەک بڵێی باێک بی بە یەک جار لە دوو دەقە دا ھیچ تەپوو مژ نەما و ھواێکی ساف و تاویش ھەڵات. ئەشکەوتک لە بەر پاڵیکی ھەڵکەوتووە و خۆارەوەشی دەشتە، ئەگر چاومان لە و دەشتە کرد بە سەدان سەرباز و پاسدار ئەوە بەرو ئەشکوتک دێن.
ئێمە ٢٤ یا ٢٥ پێشمەرگە بووین، لە گەڵ ھاوری گیانبخت کردو سلێم کە ئەو کات مسئولی سیاسی پل بوو و ھاوری فازلی ئوسولێان مسئولی کۆمیتەی ڕوستایی بوو دوایی مەشوەرت ، تسمیمان گرت لە نێو دێ دامەزرێن . ھاوری فخرالدین کە گوندەکە ھەمو خەزم و کەسی بوون نیگەران بوو، کوتی دێ کە وێران دەکەن نەکشینەوە ، منیش کوتم نا دەدامەزرێن و شەر دەکەێن. کاک فادڵ عومەری بابی ھاوری ئومید ھەزار جار یادی بە خێر بی جەلکەێکی قەدیمی ئەرتشی ئاڵمانی زۆر جۆانی لە بەر دا و جەمانێکی لە سەر بوو وەک ژنڕال دەچوو ، دەگەڵ ئێمە دەھاتو دەچو ، منیش بۆ یەکەم جار بوو دەم دیت نەم دەزانی کێیە لە فخرالدینم پرسی ئەو ئەرتشیە کێیە؟ کوتی ئەوە مامە و ئەرتشی نیە . من نەم دەزانی ئەو جەڵکانە لە مەنتەقەی شیمال مۆدە کەسایەتیکان لە بەریان دەکرد و من تازەم دیبووە.
ئومید ھەر زۆر زوو ژن و منداڵی نێو دێ کۆ کردەوە و بە دوڵی پشت ئاوایی ئەشکوتک دا بۆ گوندی دێمانی بردن. ئێمەش لە نێو گوندی دامەزراین، ئێمە پشمەرگە ھەمو لیباسی سپیمان لە بەر دابوو و دیار نەبووین .ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی یەکجار زۆر بوون وپێان وانەبوو کە گوند پێشمەرگەی لێیە، ئەوڵێن دەستەیان کە ھاتە نێو گوندی شەر دەستی پی کرد و بەشی ھەرە زۆریان بە دیل گیران . جیگای ئێمە بەرزای بوو ھی دوژمن دەشت ، شەڕێکی دەژوار دەستی پی کرد، ئێمە بە سەر مەیدانی شەڕەکە دا زاڵ بوین ، ھەتا سەعات ٦ ئێوارە دەوڵەت بە تەواوی تێک شکا، بەڵام کۆڵە باغێک مابو کە جەماعتێک تێدا مەقاومەتیان دەکرد. شەو تاریک ببوو و زۆرمان برسی بوو ، و فیشکیشمان زۆر نەمابوو، کوتمان دەچین نانێک دەخۆێن و فیشک پڕ دەکەینەوە و دەینەوە ئەو کۆڵە باغەش دەگرین.
دوای ماویک کە ھاتینەوە دەوری کۆڵەکەمان دا لە دەوری کۆڵە باغەکە چەند جەنازەی لێ کەوتبوو ، دوو ھاوری پێشمەرگەی خەڵکی بۆکانیشمان لە گەڵ بوو زۆر ئازا بوون ، ئیستا گەراونەوە بۆ وڵات نێویان ناھینم، بە فارسی ھەوارمان کرد کە کێی تێدا ؟ تسلیم بن دەانا نارنجکی تێداوین، ھیچ جۆاب نەبوو ! دوای نارجەکێمان دە کۆڵە باغەکە ھاویشت چوینە ژۆر چەند برینداری لێ بوو ، یەکیان ھەواری کرد کوتی من کوردی قوچانم ، بریدارەکانمان کۆ کردەوە و ھێنامانەوە بۆ مەزگەوتی ئاوایی و درماننان کردن. ھەر چەند شەرەکە سەرکەوتۆانە بوو و ئێمە ھیچ تەڵەفاتمان نەدا، دیلێکی زۆرو چەکو چۆڵێکی زۆرمان کرتبوو، بەڵام من بە دڵ لەم کوشتارە نارەحت بووم ، ھەموی ئەوانی کوژرابوون کورە زەحمتکێش بوون کە ھێنابویانە سەربازی و بە گژ خەڵکی کوردیان دا کردبوون. بەتایبەت وەختی نامەی یەکێک لە کوژراوەکانم خۆیندوە ھەتا ئەورۆش ھەرگیز لە بیرم ناچێتەوە کە چەندە دڵ گڕانی کردم. سەربازەکە خەڵکی دیھاتی دەورو بەری ڕشت بوو لە شیمالی ئێڕان، خۆشکە بچوکەکەی نامەی بۆ نوسی بوو کە چەند چاوری ھاتنەوەی دەکا.
نوسی بووی زۆر فەقیرین بابم بی کار بوو و ژیانمان زۆر سەختە ، ھیچ شئتێکی وامان لە ماڵی دا نەماوە و دەرو جێران یارمەتیمان دەدەن، لە سەر ئەو حاڵەش دایکم تەنیا مریشکێک کە ھەمانە ڕایگرتووە بۆ ئەویی تۆ جێژنی نەورۆز بێەوە سەری ببڕی و بۆت لێ نیێ. من وەختێک نامەکەم دەخویندەوە لە ناخم دا نفرەتم لە ھەمو شەرێک دەکرد و دایکی خۆم دەھاتەوە بەر چاو کە ئەویش وەک دایکی ئەو سەربازە چەند چاوریە کە من بگەرێمەوە؟
ھەزاران نەفرتم لە کاربەدەستانی خوئین خۆری ئەم حکومەتانە دەکرد کە چۆن دایک و بابێک بە ھەزار زەحمەت جگر گۆشەێک گەورە دەکەن و ئەو حەکومەتانە دەیان کەنە گۆشتی دەمی تۆپ و بە کوشتیان دەدەن . لە دڵی خۆم دا دەمکوت خۆ ئێمەی شۆرشگێر ئارەزومان دنیاێکی ئینسانیە و بۆ ئەوە خەبات دەکەێن خۆ بۆ کۆشتن نەھاتووین .بەڵام وەختێک دەکەویە ناو شەری نەخۆازراو مەجبور بە دیفاع لە خۆت دەبی و نازانی ئەویی بەرامبەرت کێیە کە تەقی دیفاع لە خۆتی لێ دەکەی.
ھەر ئەو شەوە دوایی دەرمان کردن بریندارەکانمان تەحویلی خەڵک دان و بەیانی بەریان کردنەوە. بەڵام دیلەکانی دیکەمان لە گەڵ خۆمان بردەوە بۆ زیندان کە دواتر ھەمویانمان ئازادمان کردن. دوایی وەختێک زۆرتر ھاتوچۆی ئەو مەنتەقەی کەنار بەرۆژمان کردو و خەڵکەکەمان زۆرتر ناسی و پێشمەرگەمان لەو ناوچەیە زۆرتر بوو، ئاگادار بووم کە معلمی گوندی ئەشکەوتکە ھومایونی کەتیرایی و ئەحمد خۆرم ئابادی دوو شۆرشگێری گەورەی سازمانی چریکھای فەدایی ئێڕان دژی شای بوون و د یار بوو کە ئەو شۆرشگیرانە تەئسیری خۆیان لەو ناوچەیە داناوبوو.
ھەفتەێک دوایی شەری ئەشکەوتک کەمینکمان لە سەر جادەی ورمێی سڵماس لە نیزیک گوندی ئاڵەکان داناوە و ماشێنێکی زۆرمان را گرتبوو و قەسەمان بۆ دەکردن و پاسدار و کار بە دەستانی ڕێژیمان دەگرت . لەو ئەسنایە دا ماشێنێک لە ورمێی را دەھات بەرەو سڵماس دەچوو و راێنەدەگرت ، خەرێک بوو لە کەمینکان ڕد بی ، کە ھاوارمان کرد راێگرن و پێشمەرگەی باڵا بەرزی خەڵکی گوندی کۆڕانەی کە نێو تێمور بوو وەک شێر پێشی گرت و راێگرت ، لەو کاتە دا درگای پشتەویی ماشینەکە کراوە و نەفرێک ھاواری کرد ئێمە زیندانین . زوو دەورمان دا و دونەفەرەکەمان گرت و زیندانیکان وەختێک ھاتنە دەر وەک سەحنەی فیلم دەچوو ، ژن و پێاویک زنجیر لە لاق دا و منداڵێکی ٦ مانگەیان پی بوو ، ئەو خەڵکەش کە لە سەر ئەم جادەیە بوون و ئێمەش ئەو سەحنەمان چاو لێ دەکرد. زیندانیکا نەیان دەتۆانی بڕۆن ، مەجبور ھاورێکمان بە نێوی ئەبوبکر بە گولە زنجیری ناوندی پساندوو و بەڵام ھەر دوک حڵقەکان لە لاقیان دامابوو و بەو وەزعە بەرێگا دا دەڕۆێشتن. ئێمە نەمان دەزانی ئەو دوو نەفەری گرتومانن کێن ، ئەو کات ھاورئیانی کۆمێتەی تاران گیانبختکردو دوکتور زۆراب و ھاورییانی دیکە تازە گێرابوون ئێمە زۆرمان ئیحتیاج بە کەسانی سەرەوێ ڕژیم بوو کە لە گەڵ ئەوان بیان گۆرینەوە. ئەو دوو کەسە کە گیرابوون مەڵێێ دوو مەسئولی گەوری سپای پاسداران ، میرمیھدی مەھدەویی مەسئولی سپای پاسدارانی ورمی و قاسم قاسمی مەسئولی سپای پاسدارانی شنویە بوون .ھەر وەک لە سەرەوە باسم کرد مەنتەقەی ورمێی بدلیل دریاچەی ورمێی زستانان تەپو مژە و بە تایبەت بەرزایکان دیار نین. بەیانی ئەورۆژە پایگاێک لە تپکەی ڕوبەروی گوندی ئاڵەکان دادەنین ئێمەش نەمان زانیبوو ، وەختێک دیلەکان دەگوزینەوە ئەو دوو نەفەرە ھەڵدێن بەرەو پاێگاە تازەکە دیارە ئەوان ئاگادار بوون ، ھاورییان یستێان دەدەن راناوەستن تەقێان لێ دەکەن و ھەر دووکیان دەکوژرێن و شەر دەستی پی کرد و ئێمەش مجبور بە پاشەکشە بووین . ئێتر ئێمە نەمانزانی ئەوانە کێن کە کوژراون ھەتا ڕۆژی دوایی کە ھاورئیانی کۆمیتەی مەرکەزی خەبەریان پێداین . دەتۆانم بەڵێم لە بەر ھاورییانی گیراومان لە تاران ( دوکتور زۆراب و ھاورییانی)بە دڵ پێم ناخۆش بوو کۆژراون ، مومکین گۆرینەوەیان کرابا و گیانی ئەو ھاورییانی نەجات درابا . لەو شەڕە دا بخشداری سڵماس و مسئولی جیھادی سازندگی و ٣٥ نەفەری دیکەش بە دیل گیرابوون . دو ئەسیری موجاھیدن کە مەحکوم بە ئێعدام ببون و زنجیر کرابوون دەیان بردن بۆ ئێعدام کە شانسی خۆیان کەوتنە ئەو کەمینە و ئازاد بوون،. شەو وەختێک دەگەراینەوە لە رێگا منداڵەکەمان دەدا بە جەماعت چون دایکەکە نیدتۆانی ھەڵێگری و بە ڕێدا بڕوا. بەو بەفرە زۆرە دوو سەعات بە رێووە بوین ، وەختێک نیزیک گوندی بلھیی ببوینەوە پیاوەکە ھات کوتی ئەتو مئسۆلی ئەو جەماعەتی دەبی پێت بڵێم کە من یەک قەدمی دیکە ناتۆانم بڕۆم ، منیش کوتم گێوت لە دەنگی سەوەڕی گوندی ھەیە کوتی ئا دەێ کوتم ماوێکی کورتمان ماوە دەگەینەی ئاوایی. وەختی چوینە مزگەوتی ئاوایی خەڵک خەر بونەوە و زۆر زوو مەشاری ئاسن بڕیان ھیناو و تۆقەکانیان لە لاقی زیندانیکانیان برێەوە و یەکجاری لە ئاساری زیندان ڕزگار بووون. پیاوەکە کوتی من دەتۆانم چەند دەقە لە گەڵ تۆ قەسە بکەم کوتم بەڵێی، چوینە دیوێک وەختێک کراسەکەی دەرینا دەرکەوت کە ھێندەیان شکنجە کردبون کە تەواوی بەدەنی ڕەش و شین ببو ، کوتی ئەو ژنەش بدەنی وەک منە بۆیە نەمان دەتۆانی بە رێگا دەبرۆێن ، دیار بوو ئازادی ئۆمێدی پی دابوون دەنا براستی تۆانایی ڕۆێشتنیان نەبوو. دوایی کوتی مێردی ئەو ژنەیان ئەو بەیانیە ئێعدام کردوە ، و قەرار بوو ئێمەشمەتانش بە ئاسانی دەیکەنە گۆشتی دەمی تۆپ بۆ بەرژەوندی چەپەڵی خۆیان بکوژتێان دەدەن.
لە لە گەڵ چەند کەس ڕوبەڕو کەنەوە و ئێعدامان کەن.داستانێک و تراژدیکی غەمگینیان ھەبوو. ماوێک لای ئێمە بوون و دۆاتر تەحویلی موجاھیدن درانەوە.بیستم ئێستا لە فەرانسەن و کچەکە نێوی دوومی کوردستانە .
در ێژەی ھەیە
سوڵتان خۆسرەوی
٢٠٢٠/٣/٢٧