52
بەشی ١
سالی ١٣٦٢، هێشتا زۆر شوێن لە ناوچەجۆر بە جۆرەکانی کوردستان بە دەست هیزی پیشمەرگەوە بوو. دەستی حکومەتی رەشی دیکتاتۆری ئیسلامی بە زۆر شوین نەگیشتبو. لە بەشیک لە دێهاتەکانی کوردستان هیزەکانی پیشمەرگە و حیزبەکان مەقەرو بارەگایان هەبو، ئەو کات هێزی کاوە لە ناوچەی دیواندەرە مەنتەقەیەکی زۆری بە دەستەوە بو، مەقەرمان لە ئاوایەکانی دەرەگەزان، شاقەڵا، تەوەکەڵان و ئاوای بس بوو. بس ئاوایەکی زۆر گەوەرو خۆش بو کە هەڵکەوتوە لە داوێنی شاخەبەرزەکانی چلچەمە. ئاوایی بس زیندانی بەدیل گیراوەکانی شەڕی پێشمەرگە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی، بیمارستان و ماوەیەک کومیتەی جنوبی کوردستانی کۆمەڵەی لێ بو. چلچەمە شاخێکی بەرزو بەر بلاوە، بەهاران سەر سەوزو زۆر خۆشە، زۆر جار بەفر تا هاوین لە لوتکەی شاخە بەرزەکانی ئەمایەوە ، و جێگایەکی خۆشیش بوو بو گەشتیاران و یان بە قەولی فارس وتەنی بۆ کوهنوردن. جگە لەم شوێنانە ئیمە بو زۆربەی ناوچەکە بە هیزی گەورەو چکۆلەوە خەریکی جەولە و کارو بارو فەعالیەتی سیاسی و نیزامی خۆمان بوین. ئەو کات جگە لە ناوچەی دیواندەرە ئیمە بەرەو بیجارو تیکابیش دەرۆیشتین.
هاوینان بە ماشینی خۆمان و زستانان بە پێ لە بەر رێبەندان و بەفری زۆر، دێ بە دێ ناوچەکە دەگەراین بە هێزی گەورەو بچوکەوە. کاری سیاسی و تەبلیغیمان دەکرد وجارو باریش روبەرو بونەوە لە گەڵ هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکە روی دەدا کە بە خۆشیەوە هەمییشە دوژمن لە گەڵ شکستی حەتمی روبەرو دەبوەوە لە زستان لە بەر ئەوە کە نەیاندەتوانی بە ماشینو هێزی زۆرو تانکو تۆپەوە روبەروی ئیمە ببن. ناوەراست مانگی بەهار بو کە ئێمە دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی کاوە بە فەرماندەهی هاورێی گیانبەختکردو کاک قادر بەهرامی کە خۆیشی فەرماندەی هێزەکە بوو، بۆ شناسای مەقەری هێزەکانی رژیم لە ئاوای جافراوە لە سەر جادەی بیجار تیکاب بەرێ کەوتین . شایانی باسە کە ئەو هێزانە کە لە جافراوا جێگیر کرابون دەورێکی زۆر کاریگەریان هەبو لە گرتن و ئەزیەتو ئازاری خەڵکی ناوچەکە. ئەم هێزە لە ئاوایەکانی بەشی قەرەتەورەی ناوچەی دیواندەرە نزیک بون، زوزو بە هێزی زۆر و چەند ماشینێک رویان لە دێهاتەکان ئەکرد بو تۆقاندنی خەڵک، لە پێشدا دەورو بەری ئاوایان ئەگرتو دەستیان ئەکرد بە تەقە بە سەر دێهاتەکانا، پاشان خۆشیان بە ترسو لەرزەوە ئەکەوتنە پشکنینی ماڵان و زۆر جار خەڵکیان بە بێ هیچ هۆکاریکەوە دەگرتو ئەزیەتو ئازاریان دەدا. بو نمونە ئەو کات کە من بۆ خۆم منداڵ بوم وە لەوێ بوم چند جارێک هاتن ئەو کارەیان کرد.
جارێکیان لە بیرمە کە هاتن هاوکات ماشینێکی شەخسی کە ٢ موعەلمی دێیەکەی تێدا بوو هەر لە دورەوە دایانە بەر تەقە، بی ئەوەی بزانن کە ئەوە کیە هەروا کوێر کوێرانە تەقەیان لێ ئەکردن کە بە خۆشیوە بەر نەکەوتن بەلام دەست گیریان کردن و پاش ئەزیتو ئازار لە گەڵ خۆیان بردنیان. زۆر جار ئەم هێزە سەرکوتگەرانە بە بێ هیچ هۆیەک تەنها بو تۆقاندنو ترساندنی خەلک دەستیان ئەدا بە ئەزیەتو ئازاری خەڵکەوە وە دەیان گرتنو لە گەل خۆیان دەیان بردن بو لێکۆلینەوە لە جافراوا و بیجار. چەندین جار خەڵکیان بە بیانوی ئەوەی کە ئێوە هاوکاری کۆمەڵە ئەکەن دەیانبردنو زیندان دەکران.. بەتایبەت بنەماڵەی پیشمەرگەکانیان ئەزیەت دەکرد. بنەماڵە ی ئێمەیان زۆر ئازار ئەدا. باوکم لە ترسا ماویەک هەر لە دەشتودەر بو. جاری واش بو لە گەڵ دایکم گرتویانن وە لە گەڵ خۆیان بردویانن پاش چەند رۆژێک لێکۆلینەوە و ئەزیتو ئازا بەریان داون. جاری وا بو هاتون لە دایکمیان داوە کردیانە بە قژیا. براکانمیان چەند جار گرتوە زیندانیان کردبون. کاک وریا، برا گەورەکەم لە تەمەنی ١٦ساڵیدا ٢ ساڵ و نیو لە زیندان بوو لە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجە وە بارها هەڕەشەیان کردوە چاویان بەستوە کە ئێعدامت دەکەین . پاش ئازاد کردنیش جار جار هەر بیانویان پیا ئەگرتو دەیانبرد ئەزیتو ئازایان دەدا. ئاخرین جار پیان وتبو کە ئەمجارە بتگرین ئێعدامت دەکین . بۆیە ئەوێش ناچار کرا بێتە دەرەوە ببێت بە پێشمەرگەی کۆمەڵە کە بە داخەوە لە پێشمەرگایەتی گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجەکانیدا بەخت کرد.
ئێمەش بە مەبەستی تەمێ کردنو کۆتا کردنی دەستی ئەم شەرورانە چوین بۆ شناسایی مەقەری جافراوە . ئەو کات هێزەکانی رژیم لە سەعاتی ٤ی پاش نیوەرۆ بەو لاوە ئەخزانە ناو کولانەکانی خۆیان لە ترسی پێشمەرگە، هەمو وڵات ئازاد بوو. کاک قادری بەهرامی کە خۆی فەرماندە بو رانەندەی ماشینەکەش بو کە سیمورغێک بوو. رێگایەکی زۆر دورو درێژمان لە بەر بو کە لە قوڵای ناوچەکە بو. بەڵام ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە کەم بوین، چونکە کاک قادر کە لە گەڵمان بو وەکو ئەوە وا بو کە هێزیکی زۆر گەورە بین ترسێکمان نەبو، دوهەم بە ماشیین ئەروێشتین زۆر هیلاک نەدەبوین.
خەڵک ئەو مەنتەقە کۆمەڵەیان زۆر خوش ئەویست هەمیشە تینوی دیداری پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون . لە پاپاڵە ڕۆژک تا ئێوارە ماینەوە، خەڵکی پاپاڵە پێشوازیەکی زۆر گەرمیان لێ کردین، پاش نیوەڕۆ بەرێ کەوتین بەرەو جافراوا، چەند کەسێکم بینی کە ئەمناسین زۆریان پێ خۆش بو و هەروەها بە هەمان شێوە منیش زۆرم پێ خۆش بو بە دیتنی ئەو کەسانە کە لە نیزکەوە ئەیانم ناسی . ئیمە درێژەمان دا بە بڕینی رێگا بەرەو جافراوا، ئێوارە درەنگێ گەیشتینە نزیک جافراوا. هەوا کەمکەم خەریک بو تاریکی ئەکر لە شوێنێکا کاک قادر ماشینەکەی را گرتو هەمو دابەزین. منو کەسێکیتریان لای ماشینەکە دانا ئەوان رۆیشتن بۆ شناسایی مەقەرەکە لە ناو ئاوای لە گەل پایەگایەک کە لە بان ئاوایەوە بوو. بە رویشتنو هاتنەوە تەقریبەن دوو سەعاتیان پێچو. بە سەرکەوتویەوە كارەکانیان تەواو کردو هاتنەوە، ئێمە دوای چند رۆژێک گەراینەوە بو مەنتەقەی خۆمان..
پاش چەند روژێک ئامادەکاریەکان تەواو بون و چەند ماشینێکمان هەبو، بریتی بون لە خاوەرێک، کومپریسیەک، مینیبوسێک کە سەرکەیان هەلتەکانبو لە گەڵ سیمۆرغەکە بە رێ کەوتین بەرەو جافراوا. شەو لە جادەی دیواندەرە سەقەز پەرینەوە بەرو ئاوای هێجان رویشتین. شەو تا بەیانی لە ئاوای هێجان ماینەوە ئیسراحەتمان کردو بەیانی دەوری نیوەرۆ کاک قادر بەهرامی هەمومانی بانگ کرد بو کوبونەوە لە دەرەوەی ئاوای لەناو چەمو دارەکە . پاش جەم بونەوەی هەمو هاورێیانی پێشمەرگە، کاک قادر تەوزیحاتێکی دا کە بە تەماین ئەم شەو عەمەلیاتێک بکەین ئەویش گرتنی مەقەڕی بکرێگیراوانە لە ئاوای جافراوای گەروس. پاشان کروکی نقشەی مەقەرکەی دا بە دو کەس لە رەفیقەکان گرتیان بە دەستەوە کە. یەکێکیان هاورێی گیان بەختکردو خەلیل مەڕانە وە ئەویتریان ر. ن .ک خویێشی بە دارێک ئیشارەی بە چۆنیەتی تەرحەکەو مەوقەعیەتی مەقرو سەنگەرەکانی دوژمن ئەکرد کە وینەمان هەیە هەر هین ئەو تەرحەیە.
بەشی ٢
پاش چەند رۆژێک ئامادەکاریەکان تەواو بون و چەند ماشینێکمان هەبو کە بریتی بون لە خاوەرێک، کومپریسیەک، مینیبوسێک کە سەرکەیان هەلتەکانبو لە گەڵ سیمۆرغەکە بە رێ کەوتین بەرەو جافراوا. شەو لە جادەی دیواندەرە سەقەز پەرینەوە بەرو ئاوای هێجان رویشتین. شەو تا بەیانی لە ئاوای هێجان ماینەوە ئیسراحەتمان کردو بەیانی دەوری نیوەرۆ کاک قادر بەهرامی هەمومانی بانگ کرد بو کۆبونەوە لە دەرەوەی ئاوای لەناو چەمو دارەکە. پاش جەم بونەوەی هەمو هاورێیانی پێشمەرگە، کاک قادر تەوزیحاتێکی دا کە بە تەماین ئەم شەو عەمەلیاتێک بکەین ئەویش گرتنی مەقەڕی بکرێگیراوانە لە ئاوای جافراوای گەروس. پاشان کروکی نقشەی مەقەرکەی دا بە دو کەس لە رەفیقەکان گرتیان بە دەستەوە، کە یەکێکیان هاورێی گیان بەختکردوو خەلیل مەڕانە وە ئەویتریان ر. ن .ک خویێشی بە دارێک ئیشارەی بە چۆنیەتی تەرحەکەو مەوقەعیەتی مەقرو سەنگەرەکانی دوژمن ئەکرد کە وێنەیەکمان هەیە هەر هین ئەو تەرحەیە.
پاش کۆبونەوەکە هەمو هاورێیان بە خۆشحالیو شورو شەوقێکی زۆر پێشوازیان لە تەرحەکە کردو خۆیان ئامادە کرد. نانی نیوەرۆشمان هەر لە ئاوایی هێجان خوارد، خەڵکی ئاوایی پێشوازیەکی زۆر باشیان لێکردین. پاش شەو ورۆژێک کە لەوێ بوین مالئاوایمان لە خەڵکی زەحمەتکێشی هێجان کرد وبە ماشێنەکان بەرەو جافراوا بە رێ کەوتین. دیارە لەوێشەوە ریگایەکی دورو درێژمان لە بەر بو. دەبوا ئاوایەکانی زەرینەو قەروەلیشمان تیێەر بکردایە بەلام کاتی پیویستمان بە دەستەوە بو. بە تاریک بونی هەوا ئیمەش لە شوێنی مەبەست نزیک بوینەوە، گەیشتینە خوار ئاوای جافراوا … لە بەر ئەوەی دوژمن هەست بە هیچ نەکات تەقریبەتن لە یەک کیلومتری ئاوای ماشینەکانمان دانا وچەند هاورێکمان دانا کە ئاگایان لە ماشێنەکان بێت. هەر لەوێ واحدەکان جیا کرانەوە بە شێوەیەکی زۆر رێکو پێک هەمو ریز بوون وبە بێ دەنگ بە ناو چەمو دوڵەکە بەرەو ئاوای بەرێکەوتین. دیارە بو ئیمەش وەک هێزێکی پارتیزان کەڵکمان لە نەزم بی دنگی وە ئەسل غافڵگیری دەکرد، هەر ئەوەش ئەبو بە زامنی سەرکەوتنی ئیمە.
گەیشتینە نزیک ئاوای واحدێک کە فەرماندەکەیان هاوری گیانبختکردو کاک کەماڵ باوەرێز بو جیا بونەوە بەرو پایەگاکە رۆیشتن. واحدەکانیتریش بەرو مەقەرەکە، هەمو لە شوێنەکانی خۆمان جێگیر بوین. مەقەرەکە لە ناو چەمو دارەکە بوو، هەواش زۆر تاریکو چەمو دارەکەش هێندەیتر تاریکی کردبو. بێدەنگیەک هەمو ئەو ناوەی داگرتبو، هەمو چاوە روانی فەرمانی فەرماندەی عەمەلیات بووین. بە هاویشتنی یەکەم گولە ئارپیجی لە مەقەرەکە بی دەنگیەکە شکێنرا، دیارە بەرکرێگیراوانی رژیم بە تەواوەتی غافڵگیر بونو سەریان لێشێوا بوو، هاورێیانی دەستەی پێشرەوی خیرا خۆیان گەیاندە دەورو بەرو ناو حەوشەی مەقەر. شەرێکی توندو دەسەو یەخە لە ناو مقەرو حەوشەی مەقەر هاتە ئاراوە. بەکرێگیراوانی رژیم بە تەما بون کە هێرشی بەرق ئاسای هاورێیانی پێشمەرگە بەر پەرچ بەنەوە، بەڵام هاورێیانی پێشمەرگە زۆر بوێرانەو ئازایانە لێیان وەدەست هاتن، مەجالیان پی نەدان کەدست کەنەوە، بە نارنجەکی دەستی پلاماریان ئەدانو بیدە نگیان ئەکردن. لە هەمان کاتدا منو یەکێک لە هاورێیان ئاگامان لە سەنگەری سەربانی مەقەرەکە بو کە بو ئەوەیی نەتوانن لە سەربانەکەوە تەقە لە هارێیانمان بکەن. یەکێک لە رەفیقەکانمان لەو کاتە حەساسە خۆی کڵاشینکۆفێکی پێبو منیش ژ٣یەک، چاویشی زۆر زەعیف بو بە شەوا، ئەو شەوەش زۆر تاریک بوو.، وتی ژ٣کەت بدە بە من ئەو باشە، منیش پێم ناخۆش بو بەڵام لە بەر ئەوە لە من گەورەترو قەدیمیتر بو، دامپێ، چەند تەقەیەکی پێکرد لەو کاتە یادی بەخیر کاک رەشید کوتک مەسئولمان بو هات بولامان زانی چەکەی من بەوە پی وەت ئادەی بزانم چی ئەکەیت؟ کە سەیری کرد. وتی کورە ئەوە چی ئەکەیت بیدەرەوە بە خۆی باشە، خۆ تو هەر نادەی لە سەنگەرەکەیش، لەو کاتە بو بە پیکەنین چەکەی پیدامەوە، شەر هەر وا بە توندییش بە پلاماری رەفیقەکان بو کۆنترۆل کردنی مەقەرەکە بەردەوام بوو. حەماعتێک لەوان لە ناوحەوشەو مەقەرو سەربان کوژراو بریندار بون. وەزعی ئەوان چرکە بە چرکە شپزەتر ئەبوو بە جۆرێک کە ئەوانەی کە مابون لە ترسا هەمو خۆیان خزانبوە ناو مەقەرەکە. هاورێیانی پێشمەرگە تەنگیان پی هەلچنی بوون، داوای تەسلیم بونیان لێکردن کە خویان بە دەستەوە بدەن با نەکوژرێن، بەڵام ئەوان بە تەما نەبون کە بە ئاسانی خۆیان بە دەستەوە بدەن، ئاخر ئەو کات رژیم زۆری تەبلیغاتی دەکرد لە دژی کۆمەڵە لە ناو هێزەکانی خۆیان وپیانی ئەوت کە کۆمەڵە سەرتان ئەبریت، بو ئەوەی هێزەکەیان شەڕکەن و خۆیان بە دەستەوە نەدەن. بەڵام ئیتر ئەوانیش لە برابەر پلاماری بێ ئەمانی پێشمەرگەکان توانای مەقاومەتو خۆراگریان نەماو جەگە لە تەسلیم بوون رێگایکیتریان بو نەما. لە ئاکامدا ١١ کەسیان لێ بە دیل گیراو لانیکەم ١٥ کەسیان لێ کوژرا.. تەواوی چەکو چۆلی هەمویان لە گەڵ خومپارەیەکی ٨٠ م م، تیربارژ٣ یەک ودەیان سندوق فیشەک بە دەسکەوت گیرا. ماشینێک زیل ئەرتەشیی لەوێی بو بە داخەوە رۆشن نەبو کە بیهێنین وەتیان گوایە بەنزینی تیا نەبوە، بەڵام دوای نارنجەکیان تێ خستو تەقاندیانەوە.
لە ئاکامی دەست بەسراگرتنی مەقەری ئەو جەماعەتە شەرورە کە خەڵکی ناوچەکە بە دەستیانەوە بە زاڵە هاتبون ٢یان ٣ کەس لە هاورێیانمان بە پریشکی نارنجەک بریندار بوون کە بە خۆشیوە برینەکانیان زۆر سووک بونو پاش چەند رۆژێک چاک بونەوە. پاش دەست بەسراگرتنی مەقەرەکە هاورێیانی پێشمەرگە هەمو دەسکەوتەکانیان کۆ کردەوە لە گەڵ بەدیلگیراوەکان بەرو لای ماشینەکان بەری کەوتن. ئەو جەماعەتەکەی تریش کە وا کاک کەماڵ باوەرێز بەرپرسیان بو گورزێکی باشیان لە پایگاکە وەشاندبو بە ئارپیجی وچەکەکانیتر پایگاکەیان ئاگر باران کردبو وە توانای هەمو جموجۆلێکیان لیان بریبو.
لە کاتی گەرانەوەمان بە ناو چەمو دارەکە هەمومان پێڵاوەکانمان تەر ببو، بەڵام هەمو بە خۆشحالیەوە کە سەرکەوتنێکی گەورەمان بە دەست هینابو کەس گۆی بەوە نەدەدا پاوپلی یان جلوبەرگی تەر بوە، هەمو هاورێیان لای ماشینەکان یەکمان گرتەوە، بە گۆرانیو چەپڵە لێدان رێکەوتین. دەبوایە رێگایەکی زۆر ببرین، شەوان لەو ناوچەیش هەوا زۆر سارد بوو، هیچ کام لە ماشینەکان سەری داپۆشراو نەبو. رێگای دورو پێلاوو قاچوقول هەموی تەر لە ریگادا سەرما زۆری بو هینابوین. رێگاو جادەکان هەمو خاکی بون زۆرتر رێگای تەراکتور بو، بەو حاڵەیشەوە پڕ بو لە چاڵو چۆڵی، ئەویش چاڵگەل قوڵ، نەتدتوانی بە سورعەت برۆی، بویە تا دەمەو بەیان بە رێگاوە بوین بو ئەوەی خومان بگەینینە جێگایەکی مناسب بو مانەوە. ئەو مەنتەقە بە زۆری دەشتو راساییە بۆ شەر ناخۆشە شاخوداخی نیە و یان زۆر کەمە. دەمەو بەیان گیشتینە ئاوای قالوجە.
بەشی ٣
پاش گرتنی مەقەری جافراوا و بەدیل گرتنی ١١ کەس و بەدەستکەوت گرتنی چەک وچۆڵێکی زۆر رێگایەکی دوور ودرێژمان بری وخۆمان گەیاندە ئاوایی قالوجە. دەمەو بەیان بوو کە هەمو هیلاک وماندوو وشەکەتی رێگا گەیشتینە قالوجە. ئاوای قالوجە لە شۆینێکی چالایە، شاخو بەردی هەیە بەڵام مەوقەعیەتی جۆرێکە کە لە هەمو لایەکەوە ماشین ئەتوانێ برواتە سەر بەرزایەکانی. ولە سەروە شاخو بەردەی ئەوتۆی نیە. حکومەتیش هەر شەو پاش ئاگادار بون لەو زەربەیە کە لیان درابو لە جافراوا، هێزیان کۆکردبوەوە. ئەوان بروایان نەدەکرد مەسیری گەرانەوەی ئیمە ئەوشۆێنە بێیت. هەر بویە هەر شەو لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز وتیکاپ هێزیکی زۆریان کۆ کردبوەوە جادەی دیواندەرە بو سەقزیان گرتبو وە لە وێوە بەرو ئاوایەکان کەسنەزان، کانی چای، قەرەدەرە وقالوجە حەرکەتیان کردبو بو روبەرو بونەوە لە گەل ئیمە. هەر ئەونە کە ئیمەش گەیشتینە ئاوای قالوجە دابەش بوین بە سەر ماڵانا ویستمان پشو بدەین، بەیانی زوو بو دیدەبانەکەمان کە لە سەر بەرزایەکان بون چەند تەقەیەکیان کرد بو ئاگادار کردنمان چونکە، ئەو کات بێسیممان نەبو، هەمو هێزەکە یەک دانە بێسیم پی ار سی مان هەبو، ئیمەش هەمو بە ماندەیەتیەکی زۆرەوە هەستاین رومان لە بەرزایەکان کرد. پەلەکەی ئیمە رومان لە بەشی رۆژهەڵاتی دێیەکە کردو و پەلی شەهیدانی ئیبراهیم ئاواش رویان لەرۆژئاوای دێیەکە کرد ، رژیمیش هێزیکی یەکجار زۆرو تەیاریان هێنابو ، بە گەیشتنی هەر دو لا بە بەرزایەکان تەقە دەستی پێکرد، بە هۆی ناشارەزایی ناوچەکەو مەوقەعیەتو شۆێنی شەرەکە هەڵەیەک کە لە لایەن مەسئولی ئەو بەشەی ئێمەوە کرا ئەوە بو بەرزترین نوقتە ئەبوا هێزیکی زیاتر لی بیت بە پێچەوانەوە هێزە زۆرەکەی لە خوارەوە دانا ئێمە تەنها ٣ کەس چوین بو گرینگترین نوقتە کە تیربارقەناسەکە بە یەکێک لە رەفیقەکان بو، ئێمە کە گەیشتینە شۆێنی خۆمان چاومان کەوتە ماشینێک کە چەکێکی قورس بە بانیەوە بو بەڵام زۆر لە ئیمەوە نزیک نەبو، حدودەن ٥٠٠ میتر لە ئێمە دور بو. ئێمە جارجار تەقەیەکمان لەو ماشینە ئەکرد. دۆلێک لە مابەینمان بوو. ئەو رەفیقانەی کە وا لە گەڵ من بون، یەکێکیان هاورێ گیان بەختکردو خەلیل حەسارچەرمو بو، (شەهرام) ئەوی تریان ن، ز. بو هەردوکیان پاڵکەوتبون، سەیریان ئەکرد، منیش لەو کاتە بە پاوە راوەستابوم. لە پڕ کابرایەکی ریشنی زلی قژ لول لە ١٠ متریمان هەستا سەر پێ بە ژ-٣ کەی یک رەگباری پیاما کرد، بەڵام نەیدالیم. خێرا بە رەفیقەکانم وەت هاتن لێیاندەن، ئەوان بڕوایان نەکرد هەتا خۆیان بینیان کە وەک گاگەل جماعەتێکی زۆر گەیشتنە چند متریمان، ئەوان زۆرو ئێمە کەم. جێگەکەمان زۆر خراب بو لە ناو گەنم بوین تەنانەت بەردێکیشی لێ نەبو. لەو کاتە کەوا ئیمە سەرگرم بوین تەقەمان لە ماشینەکە ئەکرد، ئەمانە لە ناو دۆلەکەوە هاتبون لە دیدی ئیمەدا نەبون هەتا هاتبونە ١٠ میتری ئیمە. ئەو کابراشە کەوا تەقەی لەمن کرد لێی نەدام، نازانم هیلاک بو کە لەو سەرو ژورایە هاتبوە سەرەوە، ترسا بو یان رەحمی پێمان کرد منال بوین؟ خۆلاسە لە مەرگی حەتمی لەوێ گەرامەوە!
هەر وەک باسم کرد ئەوان هێزێکی زۆر بونو ئێمەش تەنها ٣ نەفەر بوین لەو نوقتە. شۆێنەکەشمان بەکەڵک مانەوە نەدەهات، مەجبور بوین ئیمە ئەوی بە جێ بێلینو شۆێنەکەمان بگۆرین بە جۆریک ئەوان پیان وابو کە ئیمە هەڵاتوین و لەو ناوە نەماوین. بەڵام ئێمە لە شۆێنێک جێگیر بوین کە ئەوان هەر بە ئێمەیان نەدەزانی، ئەوان کە هاتنە جێگەکەی ئێمە تەقەیان لە جەماعەتێک لە کورەکان خومان ئەکرد بەڵام ئیتر، نەیانزانی کە ئێمە تەقریبەن لە پشتیانەوەین، کەمتر لە ١٠٠ متر فاسلەمان بو، کاتێک هەڵ ئەسان تەقە لە کورەکانی خۆمان بکەن ئێمە لە پشتەوە لێمان ئەدان. ئەوان قەد بە ئیمەیان نەزانی کە لە پشتیانەوەین. هەر بویە یەک تەقەشیان لێ نەکردین بەڵام ئێمە ئەوانمان بە جوانی ئەبینی، هەربویە هەر کەسێکیان کە هەڵ ئەسا سەر پاوە یان سەریان بەرز ئەکردەوە تەقە لە کورەکان خۆمان بکات، ئێمە بە تەک تیرێک دامان ئەنایەوە سەر شۆێنەکەی خویو بێدەنگ ئەبو، هەر بۆیە لەو شوێنە تەلەفاتێکی زوریان دا و لەو جەبهەوە چیدیکە نەیان توانی یەک میتری دیکە بێنە پێشەوە بەڵام لە شوێنەکانیتریش شەڕی قورس هەر بەردەوام بو، رژیم پەیتاپەیتا هێزی زۆرتری ئەهێنا بو میدانی شەرکە وتا دەهات شەرکە زۆر قورستر دەبو. بەو جۆرە کە ئێمە دوای بیستمان سیمی خارداریان هێنابو بو ئەوەی بە قەولی خویان نەهێلن کەس دەرچی، لە ئاوایی قەرەدەرەوە بە تۆپو خومپارە وکاتیوشا بەردەوام شوێنی شەڕەکەیان گولەباران دەکرد، جارێک هەلیکۆپتەر هاتو شوینی سەنگەرەکانو ناو دێکەشی دایە بەر راکت . بەلام هاوریانی ئێمەش بە کالیبر پەنجایەک کە پیمان بو تەقەیان لێکردو زو هەڵات لە ترسا ئیتر نەهاتەوە. دوژمن لە رۆژئاوای دێیەکەوە توانیبو هێزیکی زۆر زیاتر رەوانەی شوێنی شەڕکە بکات و لەوێشەوە شەریکی زۆر سەختو نابرابەر لە ئارادا بو، کە لە گەڵ مەقاومەتو خۆراگری بێ وێنەی هاوریانی پێشمەرگە روبەرو ببوەوە و جەماعەتێکی زۆریان لێ کوژراو بریندار ببون. لەم بەشە دوژمن توانیبو پاش شەرێکی چەند سەعاتەو زۆر سەختو دەستەو یەخە بە پشتیوانی تانکو تۆپو چەکی جوراوجوری قورسی دیکە چەند شوێنکی بگریتو بێنە پێشەوە. بەڵام هاورێیانی ئێمەش سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیان کەم بونو زۆریش ماندو بون، زۆر ئازایانە درێژەیان بە مەقاومەتو بەرنگار بونەوەی خویان دەدا، کوژراو بریندارەکانی دوژمن روی لە زیاد بون دەکرد. دوژمن لە برابەر ئیرادەو مەقاومەتی هاوریانی پیشمەرگە ناتەوانو زەبون مابوو، پەیتاپەیتا هێزی تازە نەفەسو زۆرتریان رەوانەی شوێنی شەرەکە دەکرد. بە نیازی تێک شکانی ئیرادەی پۆلاینی هاورێیانی پێشمەرگە، بەڵام نەیان زانی کە ئەوان پێشمەرگەی کۆمەڵەن و ئیرادەی ئەوان لە شاخەکان بەرزتر و قایمترە، کە ئەوان بتوانن، هێزو ئیرادەی پێشمەرگەی کۆمەڵە تێک بشکێنن. هەر بویە هەمو جارێک پاش کوژرانو بریندار بونی ژمارەیەکی زۆریان ناچار بە پاشەکشە دەکران.
بەشی ٤ و کۆتایی
پاش ١٢ سەعات شەڕو پێکدادان هەمو هەوڵەکانیان بو لە ناو بردنو بەخەیاڵی خۆیان دەستگیرکردنی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بێ ئاکام مایەوە، وبەسەرشۆریەوە ناچارکران کە هەلێنو پێش تاریک بونی هەوا خۆیان بخزیننەوە ناو مۆلگەکانیان لە دیواندەرە وشۆینەکانیتر. لە جەبهەی رۆژهەڵاتی دێیەکە کە ئێمەی لێ بوین، بەکریگیراوانی رژیم لە بەر ئەوەی کە هەر لە بەرەبەیانەوە ژماریەکی زۆریان لێ کوژرا بو وتەوانایی هەر جۆرە جموجۆلێکیان لێ برابو، لە ترسا زوتر ئەو ناوەیان بە جێهێشت وهەڵاتن. منو هاورێی گیانبختکردو کاک مەجید گۆگجە رۆیشتینە شۆێنەکانیان سەر ئەو بەرزایە کە گەنمو گیا بو، هەموگەنمەکەیان پان کردبوەوە، ئەوندە کوژراوو برینداریان بە سەریا را کێشا بوو. بێجگە لەوەش ئەو ناوە هەموی هەر خوێن بوو دیار بوو کە لەوێ تەلفاتێکی زۆریان دابو. هەندێک خەشابو تەقەمنیشیان لێ بەجێ مابوو کە هێنامانەوە. ئێمەش پاش هەڵهاتنی ئەوان لە بەرزایەکان هاتینە خوارەوە ناو دێیەکە.
هاورێیەکم بە ناوی شۆرش بەم جۆرە باسی بەشی باکووری شەرەکە دەکات:
شۆرش: بەرە بەیانی زو لە جەبهەکەی ئێمەوە هێزیکی یەکجار زۆر رویان لە سەنگەرەکانی ئێمە کرد ولە دورەوە چاویشمان لێ بو کە ژمارەیەکیان خەریکی دا کوتانی میەلە بون، دوای زانیمان کە ئەمانە بە تەمای ئەوەبوون کە دەوروبەری ئیمە بگرن وسیمی خاردار بکێشن بوو ئەوەی بە قەولی خۆیان هەمومان بگرن یان بمان کوژن وە نەهێلن کە کەس دەر باز بێت. لە کاتی نزیک بونەوەوەیان کەوتنە کەمینی ئێمەو پاش کوژرانو بریندار بونی ژمارەیەکیان ئەوانیتر ناچار بون بکشێنەوە. ئەوان دوبارە بەهێزیکی زۆر زیاترەوە پلاماری شوێنەکانی ئیمەیاندا بە پشتیوانی چەکە قوەرسەکانیان. دیارە دوژمن بە پێی شەرایەتو مەوقەعیەتی جۆغرافیای ناوچەکە پێ وا بو کە ئەم ناوچەیە چونکە زیاتر لە ژێر دەسەلاتی ئەوان دایە وە موسەیترەن بەسەریدا، زۆر بە ئاسانی دەتوانن ئەو هێزە کە کەوتوەتە داو لە ناوییان بەرن. هەر بۆیە هێزیکی زۆریان لە شارەکانی بیجار، دیواندەرە، سەقز وتیکاب کۆ کردبوەوە ورەوانەی مەیدانی شەرەکەیان کردبوو. بەلام پێشمەرگەکان توانیان ئەو روژە داستانێکی مێژویی بۆ خۆیان تۆمار کەنو هەمو هەوڵەکانی دوژمن پوچەل کەنەوە، ودەرسێکی باش بە دوژمن بدەن. هەواڵی ئەم شەرە قارەمانانەیە لە بەرانبەر داگیرکەران بە خێرایی لە شارو دێهاتی ئەو ناوچەیە دەنگی دایەوەو بوو بە مایەی خۆشحالی خەڵکی کرێکار وزەحمەتکێشی ناوچەکە ( کۆتایی بیرەوەری شۆرش) .
لە بەشی روژئاوای دێیەکەش ئیوارە بینیم کە لە ئاخرین کاتو ساتەکانی شەرەکەدا
جیبێکی هێزەکانی رژیم کە تۆپێکی ١٠٦ی لە سەر بو، هاتە بەرانبەر ئاوایی ولە سەر شاخەکە، گولەیەکیان نا بە ناو ئاوایەکەوو هەڵاتن، کە بە داخەوە دو پیاو کە یەکێکیان خەڵکی ئاوای قالوجەو ئەویتریان کە زاوایان بوو خەڵکی ئاوای باشڵاخ بوو کە سەیری شەڕەکەیان ئەکرد وە بەر پریشکی پارچەی گولە تۆپەکە کەوتنو دەست بەجێ گیانیان لە دەستدا. هەر وەها کچێکی تەمەن ٣ بو٤ ساڵیش کە منداڵی هەمان بنەماڵە بوو ئەویش بەر کەوتو قۆڵی بریندار بو کە بە خۆشیوە برینەکەی سوک بوو. کچەکە دەست بە جێ لە لایەن هاورێیانی پزشکی کۆمەڵەوە تیمار کرا. جەنایەتکارانی ئیسلامی پاش ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە، بە پەلەو سەر لێشواویەوە پاش کوژرانو بریندار بونی ژماریەکی یەکجار زۆر لە هێزەکەیان ناچار کران کە بە پەلە شوێنی شەرەکە بە جێ بهێلن ولە هەمو بەرەکانی شەڕ بکشێنەوە و بە سەر شۆریەوە هەلێن، ئاخر ئەوان بە سیمی خاردارەوە هاتبون بو ئەوەی بە قەولی خویان نەهێلن کەس دەرچیت وهەمومان بکوژن یان بە دیل بگرن. زۆر زۆر بەداخەوە لە ئاکامی ئەو شەڕە نابرابەرەدا ئێمەش ٣ کەس لە هاورێو هاوسەنگەرە ئازیزەکانمان کەوتنە بەر گولەی تاریکپەرەستانی جەهلو خورافە وگیانی ئازیزیان لە دەست دا، هاوریان ١- داود قەرەوەل ٢- موستەفا سنە ٣- قاسم تورک وچەند هاورێیەکی دیکەیشمان بە سوکی بریندار بون. ئەوەی کە وا بۆ خەڵکی ناوچەکە زۆر زۆر سەرەنج راکێش بوو.، بە تایبەت خەڵکی ئاوایەکانی قالوجە، کەسنەزان، کانی چای وە قەرەدەرە، ئەوە بو کە خەڵک پیان وابو کە پێشمەرگە تاقی دەر ناچیت هەموی ئەکوژرێت، چونکە رژیم ئەوەندە هێزی هێنابو بە تانکو تۆپو هێلیکۆپتەر، لە هەر مەسیرێکەوە بە دەیان ماشین هێزیان هێنابوو وخەڵکیش وتوبویان کەس دەرناچێت مەگەر خوا رەحمیان پێ بکات. ئیوارە پاش هەڵاتنی هێزەکانی رژیم ئێمە بە سەرکەوتویی لەو شەرە گەوریە، لە ناو دێیەکە کۆ بوینەوە ولە ناو پێشوازی گەرمو گوری خەڵکا بە ماشینەکان بەرەو ئاوای قرەدەرە بەرێ کەوتین بو ئەوەی دیدارێک لە گەل ئەوان تازە کەینەوەو نانی شەویش لەوێ بخۆین و دوای درێژە بە رێگاکەمان بەین ئەویش پەرینەوە لە جادەی دیواندەر سەقز بو بە ماشینەکان.
کاتێک کە گیشتینە ئاوای قەرەدەرە خەڵک هەمو بە پیرمانەوە هاتن، بروایان نەدەکرد کە ئێمە زیندوین، ئەیان وت ئەوان ئەوەندە زۆر بوون ئەورۆ ئەم ناوەیان کردبو بە جەبهەیەکی گەورەی شەڕ. بە توپ وتانک وکاتیۆشا وخومپارە لێرەوە شوێنی شەڕەکەیان بەردەوام ئاگرباران دەکرد. کۆمەلێک جاشیشیان لەگەڵ بو کە لە ترسا خۆیان شاردبوەوە بوو ئەوی نەیابەن بوو شەرەکە، یەکێک لە جاشەکان کابرایەک بوو بە ناوی سەردار کە خەڵکی هەمان دێ بو ئەم کابرایە زۆرتر لە بازدیدەکانی دیواندەر بەکاریان ئەهینا بۆ شناسایی خەڵکی ناوچەکە.
کاتێک ئێمە بە خەڵکەکەمان ئەوت کە ئێمەش لەو شەڕەدا
زۆر بەداخەوە ئەمرۆ ٣ هاورێی پێشمەرگەمان گیانیان لە دەست داوە، بروایان نەدەکرد، چونکە ئەیان وت ئێمە زۆر نیگەران بوین وتبومان هەمویان تیا ئەچن. لە لایەکی دیکەوە باقی هاورێیانی ئێمە کە لە مەقەرەکانی دەرەگەزان و شاقەڵا بوون زۆر نیگەرانی ئێمە دەبن و تێدەکۆشن بە هەر جۆرێک بوبێت خۆیان بگەیەنن بە ئێمە بۆ یارمەتیدانمان. لەم بارەوە کاک رەئوف ئەفسایی لە نامەیەکدا بۆ من بەم شێوە باسی بە هانا هاتنی ئیمەوه ئەکات کە له گەمارۆی دوژمن بوین:
رەئووف ئوفسایی: سەرەتاکانی هاوینی ساڵی ١٣٦٢ بو کە ٢ پەل پێشمەرگە لە هێزی کاوە لە ئەوبەری جادەی دیواندەرە- سەقز لە جەولەی سیاسی-نیزامی بوون. ئێمە لە مقەری دەرەگەزان بوین کە کاک موزەفەر موحەمەدی کە بەرپرسی کومیتەی ناوچەی دیواندەرە بوو ولە شاقەڵا دائەنیشت لەناکاو بەنیگەرانییەوە پەیدابو ووتی: “هەرچەند نەفەر هەن ئامادە بن ئەرۆێن بۆ مەئموریەتێک ئێمەێش بەپەلە کە ژمارەمان ٣٠ تا ٣٥ پێشمەرگە بوێن، ئامادە بوین و بەرەو ئاوایی زەفەراوه لەسەر جادەی سەرەکی دیواندەرە-سەقز کەوتینە رێ. زۆر زوو بو، هێشتا ساعەت نزیکەی ٤ی دوای نیوەرۆ بو کە گەیشتینە ئەو نزیکانه موزەفەر هەمومانی کۆکردەوەو ووتی: “هاورێیان عەمەلیاتێکی زۆر خەتەرناک ئەنجام ئەدەین و ئەویش ئەمەیە کە سەرەرای ئەوە کە هێشتا رۆژەو لەسەر جادەی ئاسفاڵت هێزی چەکداری رژێم هەس، بەڵام دەبێ بەشەڕ جادەکە بکەێنەوەو برۆین بۆ ئەوبەری جادە، لەبەر ئەوە کە هێزی کاوە و کاک قادر لە ئاوایی قالوجە لەشەرێکی زۆر نابەرابەر لە گەمارۆیی هەزاران هێزی نیزامی رژێمدا دەرگیرن!
جوان لەبیرمە کە ئێمەێش هەمومان بەهەیەجانی زۆرەوە ووتمان حازرین بابرۆێن
بەرەو ئاوایی زەفەراوا کە رأست لەسەر جادە ئاسفاڵتەکەیە کەوتینەرێ ونزیک بوینەوە دیمان هێزێکی زۆری نیزامی لەسەر جادەیە، ئێمەیش ئامادەی هێرش وچاوەرێی فەرمانی موزەفەر موحدمەدی بوین. هەمومان لە سەر تەپۆڵکەکان وگژوگیای روبەروی ئاوایی زەفەراوا سەنگەرمان گرت وماتڵی فەرمانی هێرش بوێن. کاک موزەفەر بە هەمومانی راگەیاند کە سەنگەر بگرین ولە ئامادەگی تەواودا بین بۆ هێرش! کاک موزەفەر بۆخۆیی بەردەوام لە کاناڵی بێسیمەوە لەگەڵ کاک قادر لە پەێوەندیدا بو. دوای ٤٠ دەقە بۆ سەعاتێک کاک موزەفەر بە زەردەخەنە وخۆشحاڵییەوە ووتی: هاوڕێیان کاک قادر ئەڵێت ئێستا شەرەکە بە قازانجی ئیمە گۆراوەو هێزی چەکداری رژێم تەفروتونا بونەو لە حاڵی راکردندان وپێوست ناکات ئێوە ریسک بکەنو بێن بۆ یارمەتی. ئێمەێش بەبیستنی ئەو هەواڵە لەلاێکەوە خۆشحاڵ بوین کە هاوڕێیانی هیزی کاوە لە شەری قالوجە بەسەر دوژمندا زاڵن، بەڵام لەلاێکیترەوە زۆر خەمبار بوین کە هێرش نابەینە سەر هێزە چەکدارەکانی رژێم لەسەر جادە. بەڵام حەق بە کاک موزەفەر بو. ئەوان هێزێکی یەکجار زۆر وئێمە کەم بوێن. ئیتر پێویستی بە ریسک کردن نەمابۆ. تاتاریکان لەسەنگەرەکان ماێنەوەو دواجار گەراینەوە بۆ ئاوایی یاپەڵ. هێزی کاوەێش دوای تەواوبونی شەری قالوجە رۆژی دوایی گەرانەوە بۆ ئەوبەری جادەو بە دیداریان شاد بوینەوە. (کۆتایی بیرەوەری کاک رەئوف).
شۆێنی گەرانەوەشمان هەرهمان مسیرو جادە بوو کە ئەوان رۆژەکەی هەمویان گرتبو وهاتوچۆیان تێدا دەکرد. لە قەلاروتەلە وزەفراوا تا ئیسفالتەکە کە جادەی دیواندەرە سەقزە. بەلام ئەوان ئەو کات هەمیشە هەر بەر لە تارک داهاتنی هەوا هێزەکانیان لە ترسی پێشمەرگە لە هەمو شۆێنێک کۆ ئەکردەوەو، تا بەیانی ئەم روژەکەیتر نەیاندەۆێرا هیچ جۆرە جموجۆلێک لە خۆیان نیشان بدەن، ئەو روژە برێک جیاوازتر بوو لە رۆژەکانیتر، لەبەر ئەوەی ئەو هێزە زۆرەیان کۆو کردبوەوە وهێنابویان بۆ بە قەولی خۆیان لە ناو بردنی ئێمە. کاک قادر جەماعەتێکی وەک زدیکەمین نارد لە پێشەوە بۆ سەر جادە ئیسفالتەکە بوو ئەوی نەوک لەوێ بن هەر چەن کە بوو خۆیشی بە باشی ئەیزانی کە ئەوان ناوێرن بە شەو لەوێ بمێننەوە، بەڵام لەر بەر خاترجەمبوونی زیاترو سەلامەتی رەفێقەکان باش وا بوو کە ئەو کارە بکات. ئەو هاورێیانە رۆیشتن وجادەکەیان تاقی کردەوە وهەموو شۆێنێک ئەمنو ئەمان بوو. دیار بو ئەوان هەر دوای شەڕەکە بە پەلەو بێ ڕاوەستان هەر هەمویان خۆیان کردبو بە ناوشار دیواندەرەدا. ئێمەش بە خەیال راحەتەوە بە ماشینەکان لە جادە ئیسفالت پەرینەوە ودرێژەمان بە رێگاکەمان دا بەرو بەردەرەشە. لە بەردەرەشە خەڵکی ئاوایی هەمو لە دەورمان کۆبونەوە وباسی ئەو شەرە گەورەیان بیستبو وبەپەرۆش بوون. ئێمەش هەمو چەک وچۆلی پایەگاکەی جافراوا کە بە دەستکەوت گرتبومان لە سەربانێک دامان نابو وخەڵک دەهاتن بۆ چاولێکردنی.
لێرەدا ئەمەوێ سەری رێزو نەوازش دانەوێنم، بوو هەموو ئەو هەوڵو تێکوشانە بێوەچانو ماندونەناسانەی هاورێ وهاوسەنگری خۆشەویستمان کاک قادری بهرامی، کە توانی ئەو رۆژە وەکو هەمو جارەکانیتر دەورێکی باش بگێرێت لە فەرماندەهی وسازماندانی هاورێیانی پێشمەرگە لە دژی پەلاماردەرانی تاریک پەرەستانی کۆماری ئیسلامی. وجود و حزوری خۆی کاک قادر لەوێ جیا لە فەرماندەهی و سەردانی سەنگەرەکان، پالپشتێکی باش بوو بۆ وەری هاورێیانی پێشمەرگەو تێکشکانی ئەو هێزە زەبەلاحەی دوژمن، کاک قادری بەهرامی ئەو فەرماندە بە تواناو لێهاتوە بوو کە تاکو ئێستاکەش ناو و ناوبانگی هەر لەسەر وێردو زمانی خەڵکی ناوچەکە دایە. کاک قادر کەسێکی دەم بە پێکەنینو روخۆش بو، جێگای برواوو متمانەی هاورێیانو خەڵکی ناوچەکە بوو. لە ماوەی ٤ سال پێشمەرگایەتی دەورێکی زۆر گەورەی گێرا لە ناوچەکە، کەسێکی با ئوتوریتە، قابل اتکا و با اعتماد وە بە تایبەت لە بواری فەرماندەهی و کاری نیزامیدا زور لێهاتو بوو. کاک قادر بە تایبەت لە ناوچەی دیواندەر بۆ دوژمنیش کەسێکی ناسراو بوو وە حەساوییان لە سەر ئەکرد وزۆریش لێ ئەترسان، دیارە لێرەدا من بە چەن کەلیمەیک ناتوانم باسی ئەو هەموە لە لێهاتویی وهەوڵو تێکۆشانە وتەوانایەکانی وکەسایەتی کاک قادر بکەم کە ئەمە بەراستی پێویستی بە کتێبێکە. تەنها ئەونە بلێم کە زۆر حەیف بوو بەداخەوە ئێمە ئەومان زۆر زوو لە دەستدا، وە زرەبەیکی گەورەش بوو بۆ کۆمەڵە وسەرکەوتنێکی گەورە بو بۆ دوژمن.
هەر وەها سەری رێزو نوازش بۆ هاورێیانی ئازیز کە لەو شەڕەدا گیانیان بەختکرد، هاورێیان کاک داود محەمەدی (قەرەول) ، کاک موستەفا شەریعەتی (سنە) و هاورێ قاسم تورک خەڵکی (تەورێز) کە لەو شەرە نابرابەرە دا بەو پەری فیداکاریو گیانبازیەوە بەرو پیری مەرگ چونوو گیانی ئازیزیان فیدای ئاواتو ئامانجەکانی خۆیان کرد و ئەو داستانە گەوەریان بە خۆینی خۆیان تۆمار کرد. وە هەر وەها لە هەمو ئەو ئازیزانەش کە لە شەرکەدا بەشدار بون بە گشتی، کە بە داخەوە ژمارەیەک لەوانیش لە شۆینەکانیتر گیانیان لە دەست داوەو وە ئێستا لە ناوماندا نەماون. وە لە ئاخردا سپاسو پێزانی خۆم ئاراستەی هەمو ئەو بەریزو ئازیانە دەکەم کە بە گوڵ ووتەی جوان دەست خۆشیان لێ کردوین بۆ گیرانەوەی ئەو بیرەوەریە. ئازیزان دیارە ئەوی کەوا من لێرەدا گێراومەتەوە هەمو وردەکاریەکانی ئەو روداوانە نین بە دلنیایوە، چونکە من تەنها ئەوەی وا بینیومەو ئەزانم گێراومەتەوە. ئەگەر هاورێیانێکی دیکە کە بە خوشیەوە لە ژیانداماون وە لەوی بون دەتوانن تەکمیلتری بکەن. دەستی هاوری (ع ب) کە بەناوی شورش ناوم هێناوە خۆش بێت کە ئەویش لە بەشی رۆژاوای دیکەوە بەشداری شەرەکە بوو بینی بووی کە وا خەریکین میلە دائەکوتن بو سیمخاردار ئەویش یارمەتی کرد. وە سپاسی کاک رەوف ئەفسایش ئەکەم کە ئەویش بەشدار بوو لە گەڵ هێزی یارمەتی دەر وە گێرانەوەی چۆنیەتی هاتنەکەیان. ئازیزان بە هیوای هاتنەدی ئاواتو ئارەزوەکانمان وەروخانی حکومەتی پەتو سێدارە وە گەیشتەن بە ئازادیو یەکسانی.
لە گەل رێزی بێ پایانم بوو ئێوەی ئازیزو خۆشەویست هەر بژین بە شادیو خوشی
سابیر لوتفی
١٦ی فورییەی ٢٠٢١