هۆگر یادی:
چەند ساڵێک پێش ئیستا لەگەڵ ماموستایەکی هاوڕێم بەدەم چاخواردنەوە گەنجێکمان بینی، دیاربوو زانیاری لەسەری هەبوو کە داهێنەرێکەو دڕۆنیکی دروست کردوە، باسی لە نەگبەتی گەنجەکە کرد دەسڵاتی کوردی لەبڕی ئەوەی خەڵاتی بکاو پشتگیری بکات، یەکراست گەنجەکەیان گرتوە ماوەیەک زندانیان کردوە.
تۆ سەیرکە لە عەقلی خێل و دوو زۆنی و نەکبەتی لاوی کورد، کە هەمیشە دەسڵات بە چاوی مەترسیەوە لێی دەروانێت، بەدڵنیایەوە هەموو تاکێک لەم هەرێمە لە (مەسرور و قوباد) نیشتمان پەروەرترە، بۆ نەگبەتیش دوای ماوەیەک لەبری پشتگیریەکە دبێت ببیتە پیاوی یەکێکیان. ئەگرنا چارنوست یان شەهیدانی قەڵەم دەبێت، یان وەک شێروان شیروانی وگوهدار زێباری ماددەیەکی یاسایی ئامەدەیە بۆت تا حکومت بدەن، لەباشترین حالەتدا شاربەدەری.
لە هەر وڵاتێک گەنجێک داهێنانێک دەکات وڵاتەکە پشتگیری دەکات، بزانن مەترسی لەسەر ژیانتە پاسەوانت بۆ دادانێن، چونکە بابەتی وا دەچێتە خانەی ئاسایشی نیشتمانی (ئەمنی قەومی).
منیش کەوتمە گێرانەوەی فیلمی (بادی گارد) بۆدی گارد، کە فیلمێکی سینمای ئێرانیەو باس لەم سەروتە نیشتمانیانە دەکات وەک ئەو داهێنەرانەی دوێنی بونە قوربانی کردوە تیرۆرستیەکە.
ئەو گەنجەی فیلمەکە کاتی خۆی باوکی کوژراوە، دوای ئەوەی کۆلێژ تەواو دەکات دبێتە ماموستای زانکۆ و زانایەکی بواری فیزیا و ئوتۆم.
گەنجەکە بۆ ئەوەی هست بەترس نەکات بێ ئاگاداری خۆی پاسەوانی بۆ دادەنێن، دیارە باشترین پاسەوان بۆ ئەو، هاوڕێیەکی گیانی بە گیانی باوکی دەبێت. تا ئەوەی رۆژێک کەنجەکە هاوسەرگیری دەکات و دەزانێت کەسێک هەمیشە لە دوایەتی و دیناسێت، ئیتر تۆڕە دبێت لێی و هەست بەترسێکی زۆر دەکات نایڵن بزانێت تا رۆژێک کە دەکەونە بەر هێرشێکی تیرۆرستی. دواجار پاسەوانەکەی دەیپارێزێت بە روحی خۆی.
دیارە ئەو فیلمە، بەڵام لە هەموو وڵاتان ئەو بابتانە حەقیقەتی هەیە.
لە گشت وڵاتێک ئەو کەسانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، لە هەرێمە لەتکراوەکەی ئیمەدا، قوباد و مەسرور دەتکەن بە پاسەوانی خۆیان، یان رێزم بۆ بەشێکی دەتکەن بە شەق وەشێن بۆ گیانی ماموستاو فەرمانبەر و قوتابی ئەگەر داوای سەرتایترین ماف بکەیت، یان لە دزگایەکی جاسوسی دادەنێن دەستت بخوێنی هاوڕێکانیشت پێ سور دەکەن. کە شەهیدیش دەکرێن وەک ئەوی کارستێکی زۆر ئاسایی بێت، تەنها ئیدانەی دەکەن، ئەم حکومەتە سەرەڕای فشۆلیەکەی لە گشت بوارەکاندا، شکستت بە دەستکەوت پێ دەفرۆشێتەوە، نیشتمان پەروەری ئەویە میت و ئیتڵاعات ببینی و قسە نەکەیت. جورئەتی بەرگری کردن لە خۆیان نیە چ جای میللەتی ستەم دیدە، جارێک قوربانی وڵاتانی ئیقلیمیە، جارێکی تریش قوربانی نەوەکانی ئاشوب!
تۆ بڵێی رۆژێک بێت ئەوانە تجاوزی خۆیان بکەن، عەقلی بنەماڵەو خێڵ و حزب تێپەرێنن؟
کەی؟ دوای سی ساڵی تر؟
روحی شەهیدانی نیشتمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان شادو ئارام، نەفرەت لە بەکرێگیراو جاشی وڵاتان.
85