52
چاوه/ فاتح شێخ:
دەسکردنەوه، دەسکردنەوه!
به تاک، به کۆ، به جەماور،
به ڕێکخراوی و به کۆمەڵ،
دەسکردنەوه!
دەسکردنەوه!
ڕاونان و تێکڕماندنی ماشینی گەشت،
له هەرکوێ بێ،،
تا تێکشکاندنی سەرجەم
ماشینی سەرکوت و ستەم
تا ڕووخاندنی سەرتاپای
ڕژیمی وەحشی قاتڵی ژیناکان و کۆڵبەرەکان.
بەردەوام بوون، بەرەوپێش چوون،
تا هەڵپێچانی نیزامی دژ به ئینسانی سەرمایه و
دامەزرانی نەزمێکی نوێ
نەزمی ئازادی و چونیەکبوون
نەزمی نەمانی نامۆیی،
نەزمی ئینسان به ئینسان بوون
نەزمێک شایانی ئینسان بێ.
***
دەسا دەسا
دەسکردنەوه!
دەسکردنەوه!
به تاک، به کۆ، به جەماور
به ڕێکخراوی و به کۆمەڵ
دەسکردنەوه!
دەسکردنەوه! (strike back)
چاوه/ فاتح شێخ
١٤٠١/٦/٢٦ – ٢٠٢٢/٩/١٧