پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات

تەڤگەری ئازادیی: ئەوكەسەی وەك بكەری تەقینەوەكەی ٦٠مەتری هەولێر نیشاندراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە
‎پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات.
بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە
پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات. لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕیی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەریی لە ناوچەکەدا، بینیمان لە ڕۆژانی ١ و ٢ ی مانگدا لە کەرکوک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا، هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبوو ڕەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکوک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاریی خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکوک سیناریۆکانیان ئاشکرا کرد و هەر زوو بوون بە وەڵام بۆ ئاژاوەگێڕ و هێزە وابەستەکانی داگیرکاران. لەم دۆخە نا سەقامگیر و بێ مافی و بێ موچەییەی خەڵکدا، هەمووان دەزانین هەر دێت ناڕەزایەتییەکان قووڵ دەبنەوە و بەڕووی دەسەڵاتدا و ستەمکارانی دەسەڵات ترسی تۆڵەی گەلیان لێ نیشتووە لە بێ چارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەما و چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دەیانەوێت ڕایگشتیی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن.
ئێمە لێرەوە بۆ ڕایگشتیی کوردستان و عێراق ڕایدەگەیەنین، دوور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول ئەنجام دراوە، پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و نەناسراوە لەلای ئێمە، تەڤگەری ئازادیی هێزێکی فەرمی مۆڵەت پێدراوە لە ئاستی عێراقدا و لە چوارچێوەی یاسادا کار و خەباتی سیاسیی و مەدەنیی خۆی ئەنجام داوە، ئێمە پێمانوایە تەڤگەر بووە بە هیوای بێ هیواکان و نەکەوتووەتە ناو زەلکاوی خیانەت و گەندەڵییەوە و تەنیا بۆ خزمەتی گەل و دیموکراتیزە کردنی سیستم خەبات دەکات، بە ئامانج گرتنیشی لەو چوارچێوەدایە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٢٠٢٣/٩/١١

لێدوانێک بەجێ بهێلە