ستۆکهۆلم: خۆپیشادانی بە دژی بریاری”ڕاپۆرتدانی ئیجباری” لە پەنابەرانی بێمۆڵەت و نایاسایی لە سویددا

وێنە: Ida Svansbo/Sveriges Radio

وێنە: Ida Svansbo/Sveriges Radio

ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 2023-09-10 لە ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێک دژ بە پێشنیازەکەی حوکوومەت و دیموکراتەکانی سوید ساز کرا کە داوا دەکەن کارمەندانی کەرتی گشتیی ڕاپۆرت لە پەنابەرانی بێمۆڵەت و نایاسایی بدەن.

نزیکی 50 ڕێکخراو لەنێویاندا سەندیکای مامۆستایان و سەندیکای تەندرووستی خۆپیشاندانێکیان رێک خستبوو.
خەڵکانێکی زۆر و کارمەدانی کەرتی گشتی، دژ بە ئەرکی ڕاپۆرتدان لە کەسانی بێمۆڵەت بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد.

حکومەت و پارتی دیموکراتەکانی سوید لە سەرەتای ئەمساڵدا، پێشنیارێکیان هێنا بەوەی دەبێ دامودەزگاکانی سوید پابەند بن بە دانی ڕاپۆرت لەسەر پەنابەرانی بێمۆڵەت و نایاسایی کەسەردانیان دەکەن.

ئەو کەسانەی کە بەڵگەی مانەوەیان نییە و نایاسایی لە سوید دەمێننەوە، مافی خوێندن و هەندێک چاودێری پزیشکییان هەیە. بەڵام حکوومەت و پارتی دیموکراتەکانی سوید لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانە بکەن و زانیاریان لەسەر کۆبکەنەوە.

حکوومەت و دیموکراتەکانی سوید دەیانەوێت کە کۆمۆن و ئەو دامودەزگانەی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی بێمۆڵەت واتا کە بە نایاسایی لە سویددا دەژین papperslösa هەیە پۆلیس و دەستگەی کۆچیان ئاگادار بکەنەوە. بەڵام لە هەمانکاتدا لە ئەگەری پابەند نەبوونی کارمەنداندا لەو ئەرکەدا دەکۆڵدرێتەوە.

وەزیری کۆچی سوید، ماریا مالەمر ستێنەگارد بە فەرمی ڕایگەیاند: ئەوەی مافی مانەوەی پینادرێت، دەبێت ووڵات بەجێبهێڵێت.

ئەو پڕۆژە پێشنیارەی حکومەت، لەلایەن لایەنە سیاسیەکان، رێکخراوەکان، کۆمۆنەکان، دامودەزگا و کارمەندانی کەرتی گشتی ڕەخنەی زۆری لێگیراو ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

لە سەرەتاوە چەند هەرێمێک بە فەرمی داوا دەکەن ئەرکی ڕاپۆتدان لە پەنابەرانی بێمۆڵەت لەسەر بواری تەندرووستی لا بدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی سکۆنێ لە نامەیەکدا داوا لە حکوومەت دەکەن کە ڕیزپەڕی لە ئەرکی ڕاپۆرتدان لە کەسانی بێمۆڵەت papperslösa بۆ کارمەندانی بواری تەندرووستی هەبێت گەر بێت و ئەو ئەرکە لەلایەن حکوومەت و دیموکراتەکانی سویدەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. دوای ئەوەش هەرێمەکانی ستۆکهۆڵم و ڤێسترایۆتەلاندیش داوای ئەو ڕیزپەڕییە دەکەن.

لێدوان و کاردانەوەکانی کارمەدان و خەڵکی سوید لەبەرامبەر ئەو پرۆژە پێشنیارەدا:

هەرگیز ناتوانم کاری وا بکەم لەبەرئەوەی خۆمم لەبەرچاو دەکەوێت ،مامۆستایەک بە ناوی ماریا براندین دەڵێت.

لەوە دەترسم کەسێک کە پێویستی بە فریاگوزاریی تەندرووستیی خێرا بێت نەوێرێت داوای هاوکاری بکات، ستێفان سڤێنسۆن ئەندامی سەرۆکایەتیی هەرێمی ڤێسترایۆتەلاند لەسەر لیستی مەسیحییەدیموکراتەکان دەڵێت.

بۆزانیاری زیاتر، گوێبیستی ڕاپۆرتی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید بن، لەم پەیوەندیەدا.

سەرچاوە: بەشی کوردی ڕادیۆی سوید

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە