خواناس وریا، لەسەر رەخنەی ئاینی رۆحیان لێسەندەوە

خواناس وریا گەنجێکی ٢٥ ساڵەی چەمچەماڵە کوڕی باوکێکی نووسەرە، لە خێزانێکی رۆشنبیر لە دایکبووە، وەک خۆی لە هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی ” هەموو سوپاسەکانم بۆ باوکمە، وریا گلی کە لە ساڵی ٢٠٠٥ کاتێک تەنها حەوت ساڵان بووم، دەرگای یەکەم کاری نواندنی بۆکردمەوە کە ڕێگایەک بوو بۆ هەموو سەرکەوتنەکانم”.

خواناس وەک هونەرمەندێکی ئەو شارۆچکە پڕ جەنجاڵی و پشێوە لەو تەمەنە کەمەدا بە بەهرەیەکی زۆرەوە دەستی بەکاری هونەری کردووەو لە چەندان بابەتی هونەریدا بەشداریکردووەو، چەندان خەڵاتی وەرگرتووە، هاوکات لەگەڵ کاری نواندندا شێوەکار و نوسەریش بووە، لەبواری وەرزیشدا پاڵەوانی کۆنفۆ و شاوڵین بووە، ئەو کە تەمەنی ٢٥ ساڵە، خاوەنی خێزانە و منداڵێکی دوو ساڵانی هەیە.
وەک باوکی وریا گلی ئاماژەی بۆ دەکات لەبەر بێکاری و وەک زۆرێک لە گەنجەکانی ئەو دەڤەرە و هەرێم رووی لە وڵاتی ئیمارات کردووە بۆ کارکردن، دوور رۆژ پێش رووداوەکە گەڕاوەتەوە شارەکەی و ئێوارەی پێنج شەممە لەگەڵ هاوڕێکانی سەرقاڵی پرۆڤە بووە بۆ کارێکی هونەری نوێ، دوای تەواوبوونی پرۆڤەکەی بۆ ماوەیەکی کەم لە هاورێکانی دوورکەوتۆتەوەو، ئەم گەنجە توندڕەوەی کە ناسیوویەتی لە نێو جەرگەی شاردا بە چەند گوولەیەک جەستەی گەرم و پڕ خولیاو هیوای خواناسی سارد کردۆتەوە.

تۆمەتبار بە تیرۆرکردنی ” خواناس وریا ” کێیە؟

ئەو گەنجەی خواناسی ” تیرۆر” کرد کە ناوی ( ‌ه ، ک ) لای هێزە ئەمنییەکان ناسراوەو بە بەرچاوی خەڵکەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە، لە بارەی کەسێتیەوە زۆر نەزنراوە، هێندە نەبێت کە پیشەکەی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام گەنجێکی توندڕەوی بیروڕا ئیسلامی بووە، لەسەری سەرەوەی واڵەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” هەر کەسێ دوژمنی پێغەمبەر بێت، دوژمنمانە تا قیامەت “. هەروەها چەندین وێنەی کەسایەتی توندڕەوی ئیسلامی ( مەلا هەڵۆی ) بڵاوکردۆتەوە.

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە