كۆمپانیای فه‌یسبووك كه خاوه‌نداریه‌تی واتس‌ئاپ ده‌كات ڕایگه‌یاند، له ئه‌پده‌یتێكی نوێ‌دا واتس‌ئاپ له داهاتوودا ڕێ ده‌دات كه نامه‌كان له ژوورێكدا كه خۆت كردووه‌ته‌وه، سه‌یڤ بكه‌ی و له‌ڕێی ژماره‌یه‌كی نهێنییه‌وه كه خۆت ده‌ته‌وێ بچیته ناوی.
ماڵپه‌ڕی ”theverge” ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووە، كه واتس‌ئاپ هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌نێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی ژماره‌ی نهێنی بۆ نامه‌كانت دابنێیت و هاوشێوه‌ی ژوورێك به ژماره‌ی نهێنی سه‌یڤی بكه‌یت، له ”ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس”یش ده‌توانی باك ئه‌پی ”بیانهێنیته‌وه” له‌ڕێی به‌كارهێنانی ”گووگڵ درایڤ و ئای كڵاود”ه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، كه راسته ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ پاراستنی نامه و تایبه‌تمه‌ندی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌شێك له حكومه‌ته‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، له‌ناویاندا هیندستان كه دژایه‌تی ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ڵێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره جێی قبوڵكردن نییه و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پەیوهندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن “بریان ئاكتۆن” ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه.