کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان CPJ:
داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەین ، تۆمەتەکانی سەر شێروان شێروانی بكشێننەوەو ئازادی بكەن.
درەو:
کۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەوانان (CPJ) كە رێكخراوێكی جیهانیەو بارەگاكەی لە شاری نیویۆركی ئەمریكایە داوای كشانەوەی تۆمەتەكانی سەر شێروان شێروانی دەكات و داوا دەكات دەستبەجێ ئازاد دەكرێت
شێریف مەنسور، ڕێکخەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای (CPJ) لە واشنتۆن رایگەیاندووە: “دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان هەموو تۆمەتەکانی دژی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی هەڵبوەشێننەوە و دەستبەجێ ئازادی بکەن، دەسەڵاتدارانی هەرێم ئیرادەی خۆیان نیشان دەدەن بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن کە چەندە دەتوانن خراپەکار بن بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان”.
رێکخراوەکە ( CPJ)بە ئیمەیڵ پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە کردووە، بەڵام تائێستا هیچ وڵامێکی دەست نەکەوتووە.هەروها بە تەلەفون پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتی چاکسازی گەوران لە هەولێر کردووە بەڵام کەس ووڵامی نەداوەتەوە.
25