تراژیدیای ساتی شه‌هیدبوون
چیرۆكی ساتی شه‌هیدبوونی سۆران، هیچ كه‌سێك وه‌ك گه‌رده‌ی خوشكی نایگێڕێته‌وه، چۆن خۆی له ته‌نیشتی بووه و له باوه‌شیدا گیانی سپاردووه، ده‌قی گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه وه‌ك خۆی له زمانی گه‌رده خانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
كاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ بوو، من لە قوتابخانەی رزگاری بووم لە گەڕەكی ڕحیمئاوا، تەلەفۆنی بۆ كردم وتی: بێم بە شوینتا؟
وتم: ئێستا لە كوێی؟
وتی: وا لە بازگەی كەركوكم. پێموت: نا لەگەڵ هاوڕێكانم دێمەوە. وتی: ناشرین من بۆ تۆم بوو خوات لەگەڵ
سۆران گیان(گه‌رده خان دوای چه‌ند ساڵ هێشتا هه‌ر به “سۆران گیان” ناوی ده‌بات) زۆر ئاسایی بوو، تەلەفۆنی بۆ دایكم كردبوو، كە ئەو كاتە دایكم لە نەخۆشخانەببوو، پێیوتبوو وەرەوە میوانمان هەیە، دایكم گەڕایەوە ماڵەوە، تا كاتژمێر3:30، خوشكه‌كه‌م نه‌خۆش بوو، بۆیه سۆران گیان دایكم و براژنەكانمی بردە ماڵ خوشكەكەم، دوای گەڕایەوە ماڵه‌وه و نووست، بانگی عه‌سری فه‌رموو و ئه‌و هه‌ر هه‌ڵنه‌ستا، هه‌وڵمدا خه‌به‌ری بكه‌مه‌وه تا نوێژه‌كه‌ی بكات، دواتر مۆبایلەكەی چەند جارێك جەڕەسی لێدا منیش بردمە بن گوێیەوە وتم: هەستە جەڕەسە،هەستاو وەڵامی دایەوە،وتی: نه‌تانهێشت بخه‌وم، تا خۆی شۆرد و نوێژی كرد دایكم و ئەوان گەڕانەوە بۆ ماڵ، خوشكەزایەكی ترم نەشتەرگەری بۆ كرابوو، سۆران گیان و دایكم و براژنەكەم چوون بۆلای لەڕەشیدئاوا، سۆران گیان دالیا و كانی و دانای خوشكەزامی زۆر خۆشدەویست، ئه‌و ڕۆژه بۆ دواجار له ژیانیا دیاری بۆ دالیا كڕی
كات دره‌نگی كردبوو، گەڕانەوە بۆ ماڵ، دەمەوئێوارەدایكمی بردەوە بۆ نەخۆشخانە و گه‌ڕایه‌وه، پێكه‌وه نانمان خوارد،ئه‌وه دوا نانخواردنمان بوو پێكه‌وه، وه‌ك هه‌موو جار له ته‌نیشتم دانیشتبوو، فەرمانی براشمان لەگەڵ بوو، به‌ڵام دوای نانخواردن یه‌كسه‌ر چووه ده‌ره‌وه. دوای نان كه‌مێك قسه‌مان كرد، ئه‌وه دوا گفتوگۆی نێوانمان بوو، پێیوتم: ناوی تۆ و پەیمانی مامم نووسیوە بۆ چاودێری سەر سندووقەكانی دەنگدان،منیش پێموت: ئێمە دەنگ نادەین چۆن چاو‌دێر بین؟ وتی: دڵت چاك دەبێت دەنگ بدە.
ئه‌و ئێواره‌یه وه‌ك زۆربه‌ی كاته‌كان تهقهینهوهیهك له ناو شار ببوو، نزیكه‌ی نیو كاتژمێر دوای ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌نگی ده‌رگاكه‌مان هات، به‌ڵێ له ده‌رگا درا و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو دڵی من ڕوویدا .. نزیكی كاتژمێر نۆ بوو، وامزانی میوانمان هاتووه، سۆران گیان بێ هیچ دوو دڵیه‌ك به‌په‌له گه‌یشته ده‌رگاكه، به یه‌كێك له برازانم وت: به دوای مامهتا بڕۆ بزانه كێیه، برازاكه‌م نه‌گه‌یشته ناو ده‌رگای مهدخهلهكه گوله ژه‌هراویه‌كانیان به‌ره‌و ناوحه‌وشه و ماڵه‌كه‌مان هات، له‌گه‌ڵ براژنه‌كه‌م هاوارمان كرد سۆرانیان كوشت! ده‌نگی ته‌قه‌كان ناو ژووره‌كانی پڕ كرد، كه‌س له حه‌وشه نه‌بوو، وامزانی سۆران له‌به‌ر ده‌رگایه، به په‌له گه‌ڕامه‌وه و چه‌كه‌كه‌م هێنا كه‌س له‌وێ نه‌مابوو، به‌داخه‌وه فریانه‌كه‌وتم بشیان بینم، سۆران گیان شه‌ڵاڵی خوێن بوو، به‌ره‌و ڕووم له‌تری ئه‌دا و دوایین ده‌نگی له گوێم ئه‌وه بوو وتی “ئای…” به براژنمی وت “كوشتمیان” لاشه‌ی سۆران گیان له باوه‌شی خوشكه‌كه‌م و براژنهكهما له‌ناو خوێنه گهشهكهیدا زه‌رد هه‌ڵگه‌رابوو، ڕه‌نگی زه‌رد و ئاڵی خوێنه‌كه‌ی تێكه‌ڵ ببوون.
له ناو كۆڵان هاوارمان ده‌كرد فریامان كه‌ون، به ده‌ست به قایمی ئهمكێشا به سه‌یاره‌كه‌ی سۆران گیاندا و داوای یارمه‌تیم ده‌كرد، ئه‌پاڕامه‌وه ئه‌موت به پاڵیش بێت با سۆران بگه‌یه‌نینه نه‌خۆشخانه، دراوسێكه‌مان سه‌یاره‌كه‌ی هێنا و به خێرای كه‌وتینه‌ڕێ، له خوا ئه‌پاڕامه‌وه سۆران به‌س بمێنێت، ئه‌موت خوایه‌گیان نه‌زرێكی گه‌وره‌م له‌سه‌ر سۆران گیان نه‌مرێت، خوایه گیان بیكه به خاتری دایكم با سۆران هیچی لێنه‌یات، نه‌گه‌یشتینه كۆڵانه‌كه‌ی پشته‌وه براژنم وتی: سۆران مرد، به‌ڵام هه‌ر بردمانه نه‌خۆشخانه، فه‌رمانی براشم كه‌مێك دوای ئێمه گه‌یشت، له تاو هاوار ده‌نگم ده‌رنه‌ئه‌هات، نه‌مهێشت پۆلیسه‌كان بێن به لایا و هه‌ر پزیشكه‌كانم لێی نزیك ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام بێ سود بوو، ده‌مویست هیچ نه‌بێت دایكم بانگ بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیسه‌كان به قوماشێكی شین ده‌م و چاویان داپۆشی.
ئەمە بوو ئەو شەوەی، كە من هەرگیز بیرم لێ نەدەكردەوە، ئه‌و شه‌وه‌ی هه‌رگیز بیریشم ناچێته‌وه، له خوا ده‌پاڕێمه‌وه كه‌س نه‌یبینێت و ئه‌و داخه نه‌چێت به دڵی كه‌سا، داوالە حكومەتی هەرێم دەكەم بكوژانی سۆران ئاشكرا بكەن و بیدەنە دادگا، داوا له هه‌موو لایه‌ك ئه‌كه‌م، هه‌رچیان بۆ ئه‌كرێت بیكه‌ن، بۆ ئەوە چیترڕۆژنامەنووسان بە ناهەق نەكوژرێن.
دوا ئارامگای سۆران مامەحەمە
به پێی وته‌ی شایه‌د حاڵه‌كان، بكوژانی سۆران مامه حه‌مه، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) ده‌چنه به‌رده‌رگای ماڵه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رگا ئه‌ده‌ن و سۆران ده‌رگاكه ده‌كاته‌وه، ڕاسته‌وخۆ یه‌كێكیان ته‌قه‌ی لێ ده‌كات، له هه‌مان كاتدا ئۆتۆمبێلێكی نیسان ده‌بڵ كابینه‌ش له سه‌رسوچی كۆڵانه‌كه هاوكار و چاودێری گروپه تیرۆرستییه‌كه بووه و چاودێری ناوچه‌كه‌یان كردووه، ئه‌و چه‌كه‌ی سۆرانی پێ شه‌هید كرا، جۆری ده‌مانچه بووه، چه‌ندین گوله به ڕان و ناوسك و دڵییه‌وه ده‌نێن.
هه‌مان شه‌و كاتژمێر یه‌ك به ئاماده‌بوونی زۆرێك له خزم و كه‌س و كار و هاورێیان و رۆژنامه‌نووسان، شه‌هید سۆران لە گۆڕستانی (خاڵۆكەریم) لەچەمچەماڵ بەخاك ده‌سپێردرێت
هۆکارە نادیارەکانی پشت تیرۆرکردنی سۆران مامەحەمە
ئه‌گه‌رچی دوای ده ساڵ، هێشتا نه بكوژانی سۆران دۆزراونه‌ته‌وه و نه ئه‌و هێزه‌ی له پشت تیرۆركردنهكهوهیه، ته‌نانه‌ت بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی له ده‌ستكه‌وتنی سه‌ره‌داو و هۆكاری شه‌هید كردنی سۆران، هه‌مووانی گرتووه‌ته‌وه، لێ سۆران چیتر به ته‌نها شه‌هیدێك نییه و ڕووداوه‌كه تاوانێك نییه، به‌ڵكو سۆران سومبولی ئازادی بیروڕاو بوێری رۆژنامه‌گه‌رییه، شه‌هیدكردنی به ته‌نها كه‌یسێكی دادگا نییه، به‌ڵكو شۆرشێكه به‌دوای خۆیدا چه‌ندین شه‌هیدی دیكه هاتن و له سایه‌یدا ژیانی چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس له مه‌ترسی رزگاری بووه و تیرۆرستان ناتوانن وا به ئاسنی ده‌ست به‌رنه‌وه بۆ خۆڵه‌مێش چونكه ده‌زانن به ده‌موچاویاندا كڵپه ده‌كات.
سۆران له ماوه‌ی كاركردنیدا، ده‌ستی بۆ چه‌ندین كه‌یسی گرنگ و هه‌ستیار بردوه، له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌ی و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری چه‌ندان راپۆرت و به‌دواداچوونی بۆ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نابه‌رپرسیارێتی كردووه، شه‌هید سۆران ره‌مزی بوێرییه و ده‌كرێت لێره‌وه وه‌كو براندێك ناوه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت، بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی بوێرانه سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه له پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كاندا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه لیژنه بێشومارهكان و نه به‌ڵێنه ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌كان و نه هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كان و نه هه‌وڵه دڵسۆزه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و هه‌ندێك لایه‌نی وه‌فادار و نه هیچ رێگایه‌كی دیكه، ئه‌نجامێكی نه‌بوو، تاكو نه‌ك هه‌ر بكوژان و لایه‌نی پشت بكوژان ئاشكرا بكات، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت هۆكاره‌كه‌شی به وردی نه‌زانرا، بۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ی هۆكاری شه‌هید كردنی سۆران، له نێو ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بۆ یه‌كێك له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه، ئه‌گه‌رچی به دروستیش نازانرێت كامیانه و ناشكرێت له‌م سێ هۆكاره به‌ده‌ر بێت، له هه‌مان كاتدا ده‌كرێت هه‌ر سێ هۆكاره‌كه پێكه‌وه له پشت تیرۆركردنیه‌وه بن.
یه‌كه‌م: ئەوڕاپۆرتەی به خوێنی ڕیپۆرتەرەكەی نووسرایه‌وه
ڕاپۆرتی (سۆزانییه‌كان كه‌ركوك داگیرده‌كه‌ن) دوا كاری ڕۆژنامه‌وانی، شه‌هید سۆرانه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرا، زۆرێك له بۆچوونه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕۆن، كه ئه‌و ڕاپۆرته سۆرانی گه‌یاند به شه‌هیدبوون، وه‌ك له ڕاپۆرته جیهانیه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕیپۆرتهرهكهی به خوێنی خۆی نووسییه‌وه، یان به خوێنی خۆی باجه‌كه‌ی دا، چونكه له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌وه به‌وه ده‌كات ناوی چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی و ئاسایشیان لایه كه تێوه‌گلاون له كاركردن له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌كاندا، به‌ڵام له‌به‌ر ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی بڵاوی ناكه‌نه‌وه، هه‌ندێكیش هۆكاری به‌دوادانه‌چوونی تاوانه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه سۆران له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باس له ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایشی كه‌ركوك ده‌كات و نهێنی پهیوهندیهكانیانی به سۆزانییهكانهوه ئاشكرا كردوه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین: ئه‌و ڕاپۆرته‌ی جگه له‌وه‌ی به خوێنی ڕیپۆرتهرهكهی نووسرایه‌وه، له هه‌مان كاتدا خوێنی تاوانه‌كه‌شی ونكرد. زیاتر بخوێنەوە لەسەر ڕاپۆرتەکە »
دووهه‌م: ئه‌و وتاره‌ی كه‌مترین كه‌س باسی لێوه ده‌كه‌ن
وتاری (خانمه‌كه‌ی سه‌رۆك و خانمه‌كه‌ی كلینتۆن) یه‌كێكه له وتاره تونده‌كانی شه‌هید سۆران، ماوه‌یه‌ك به‌ر له شه‌هیدبوونی له (رۆژنامه‌ی هاوڵاتی) بڵاوی كرده‌وه، هه‌ندێك وای ده‌بینن هۆكاری سه‌ره‌كی تیرۆركردنی ئه‌م وتاره بێت، له كاتێكدا چوار ڕۆژ دوای ڕووداوه‌كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا به فه‌ڕمی تیرۆركردنی شه‌هید سۆران ئیدانه و شه‌رمه‌زار ئه‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له 8/8/2007 دا هاته كه‌ركوك و به‌ڵێنی به‌دواداچوون و پێكهێنانی لیژنه‌ی بۆ تیرۆركردنی سۆران دا، هه‌ندێك له گومانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی ڕه‌وینه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هۆكاره دوای شه‌هید كردنی سه‌رده‌شت عوسمان له 5/5/2010دا له سه‌ر بابه‌تێكی هاوشێوه، ئه‌م ئه‌گه‌ره جارێكی تر هاته‌وه به‌ر باس، به‌ڵام به تێكڕا كه‌مترین كه‌س بوێری ئه‌وه‌یان هه‌یه باسی لێوه بكه‌ن، خودی شه‌هید سۆرانیش له باره‌ی ئه‌م وتاره‌وه ده‌ڵێت:”وتارێكم بڵاو كردەوە، لە چەندین شوێنەوە ئاگادار كرامەوە كە وریا نەبم ئەوا(ئەمكوژن)دوای كوشتنی د.عەبدلستارهاوڕییەكم ئەم مەسیجەی بۆ ناردم “كوڕە دوایی وەك شێخ ستارت لێدەكەن، واز بێنە مانمان لە نەمان باشترە” چونكە ئەوە روونە كە كوشتنی من ئاسانە و زۆری پێناوێت و تێناچێت”. له یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی گۆڤاری لڤیندا كه له خاڵی یه‌كه‌مدا دهقهكهیمان بڵاو كردۆته‌وه، ئاماژه‌وه به‌وه ئه‌كرێت، كه تیرۆركردنی شه‌هید سۆران هاوشێوه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسی لوبنانی سه‌میر قه‌سیره، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك ده‌رباره‌ی دیكتاتۆریه‌تی رژێمی سوریا كوژراوه، بۆیه ئه‌م چواندنه ده‌چێته ئه‌و بواره‌ی كه سۆران زیاتر له ڕاپۆرتی سۆزانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م وتاره شه‌هید كرابێت. زیاتر بخوێنەوە لەسەر ڕاپۆرتەکە »
سێهه‌م: كاركردن له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ
مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد له كوردستاندا تا ساتی شه‌هیدبوونی سۆران، هیچ كاتێك به ڕاسته‌وخۆ نه‌كراوه‌ته ئامانج، ئه‌گه‌رچی هه‌میشه ڕۆژنامه و بڵاوكراوه بێلایه‌نه‌كان، به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدابوون، لێ شه‌هیدبوونی سۆران ده‌بێته یه‌كه‌مین قوربانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد، وه‌ك له یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی گۆڤاری لڤیندا هاتووه، شه‌هیدبوونی سۆران یه‌كه‌مین گورزی ڕاسته‌وخۆیه به‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ئه‌كه‌وێت، سۆران شه‌هیدی بوێری و هه‌قبێژی و چاونه‌ترسی بوو، شه‌هیدی ده‌ستبردن بوو بۆ بڤه‌كان و بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی هێڵی سوری بۆ دانرابوو، چونكه سۆران باوه‌ڕی وابوو، له پێناو خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشچوون نابێت هیچ هێڵێكی سور هه‌بێت.
سەرچاوە: وێبسایتی سۆرانی مامەحەمە