0
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، تەرمی نیگار کوورکوور چالاکی دادخواز و خوشکی موجاهید کوورکوور، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە کەسوکار و خزمەکانی لە ژێر چاوەدێری و کەشێکی ئەمنییەتی قورس لە گوندی تەختی کاشانی ئیزە بەڕێوە چوو.
ئەم ڕێوڕەسمە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە هێزە ئەمنییەکان لەڕێی سازکردنی ئاستەنگی لە ئامادەبوونی چالاکانی مەدەنی هاتە ئاراوە.
نیگار کوورکوور کە لە ساڵانی دوایی بەبۆنەی چالاکی مافی مرۆیی و هەوڵە دادخوازییەکانی بۆ برای مەحکووم بە ئێعدامی و دیکەی زیندانیانی سیاسیی ناسرا بوو، پاش ئەم زەمەنە درێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە، لە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئاڵمان کۆچیی دوایی کرد.
ق.ش
The post ئەسپەردەکردنی نیگار کوورکوور لەژێر کەشێکی توندی ئەمنییەتی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.