زیندانی ئێڤین؛ بەردەوامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی موتەلیب ئەحمەدیان سەرەڕای هۆشدارییەکانی پزیشکی یاسایی

ک.م.م.ک:

موتەلیب ئەحمەدیان هاوڵاتی٤٠ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە و زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، لە پازدەیەمین ساڵ لە خولی ٣٠ساڵەی زیندانییەکەی، بەبۆنەی بێبەری بوون لە دەسڕاگەیشتن لە دەرمانی تایبەتی، ڕووبەڕووی هەڕەشەی جیددی دژی گیان و تەندرووستی خۆی بوەتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کە بەتۆمەتی محاربە لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران مەحکوو کراوە، بەپێی ڕای پزیشکی یاسایی پێویستی خێرای دەرمانی تایبەتییە. بەم حاڵەوە عەلی ساڵحی دادستێنی تاران دژایەتی لەگەڵ پشوو و بەدواداچوونی ڕەوتی دەرمانی ناوبراو کردووە.

موتەلیب ئەحمەدیان لە کاتێکدا بەهۆی هەبوونی نەخۆشی گران و مەترسیداری وەکوو برینی دوازدە گرێ، هەوکردنی ئەندامی زاوزێ، فتقی دیسک و کێشەی هەرەس کردن ئازار دەکێشێ کە بەرپرسانی قەزایی ڕێژیمی ئێران بەردەوامن لەسەر بێبەری کردنی ناوبراو لە دەسڕاگەیشتن بە چارەسەری گونجاو، بە ئاشکرا پێشێلی مافە بنەڕەتییەکانی ناوبراو دەکەن و بە کردەوەی دژە مرۆیی و مامەڵە لەگەڵ تەندرووستی و کەرامەتی مرۆیی ناوبراو دەکەن.

ق.ش

The post زیندانی ئێڤین؛ بەردەوامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دژی موتەلیب ئەحمەدیان سەرەڕای هۆشدارییەکانی پزیشکی یاسایی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە