0
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی یەک شەممە ٧ گوڵان ٢٧٢٥ی کوردی حامێد گراوەند بەندکراوی خەڵکی کوهدەشت سەر بە ناوچەی لۆڕستان لە دوای هەڵوەشاندنەوەی داواکاری مۆڵەتی کاتی خۆی بە خواردنی دەرمان دەستی دایە خۆکوشتن و گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای دیدار لەگەڵ یاریدەری دادستانی ڕێژیم لە کرماشان، بە ناوی “عەینی”، بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەوانەکردنی بۆ مۆڵەت، حامێد گراوەند لەگەڵ ڕەفتاری سوکایەتی و بێ حورمەتیانەی ئەم بەرپرسە قەزاییە بەرەوڕوو بووەوە. دوای ئەم ڕووبەڕووبوونەوە و ڕەتکردنەوەی داوای مۆڵەتەکەی، ئەم بەندکراوە وەک ناڕەزایەتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ف.ن
The post کرماشان؛ خۆکوشتنی شارومەندێکی بەندکراو خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.