بانە؛ بریندارکردنی دوو هاوڵاتی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە٧ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئاکۆ شەریفی٢٢ساڵ و شوانە عەلیپوور٢٥ساڵ تەمەن، هەر دوو خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار کران.

ئەم دوو هاوڵاتییە گەنجە کە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کرابوونە ئامانج، بەبۆنەی قورسی برینەکانیان بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازران.

ق.ش

The post بانە؛ بریندارکردنی دوو هاوڵاتی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە