بەندەر عەباس؛ کۆژرانی دوو کرێکاری خەڵکی ئیلام لە تەقینەوەی مەخزەنی نەوتی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK بە هۆی تەقینەوەی یەک مەخزەنی نەوتی لە گومرکی بەندەر ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ئەیوب هەواسی و جەبار دەرویشی دوو شارومەندی خەڵکی گۆندی باباگیر سەر بە شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام گیان خۆیان لەدەست دا. ئەم ڕووداوە کە لە ڕۆژی شەممە ٦ گوڵان ٢٧٢٥ی کوردی رووی داوە هەتا ئیستا زیاتر لە دەیان کۆژرا و برینداری لێ کەوتووە.

ئەیوب هەواسی و جەبار دەرویشی لەو کرێکارانە بوون کە لە ناوچەی بەندەر سەرقاڵی کرێکاری بوون و بە هۆی چڕی تەقینەوەکە گیانیان لە دەست دا.هەواڵنێری ناوخۆیی گیان لە دەستدانی ئەم دوو شارومەندیە پشتڕاست کردووە.

بەرپرسان هێشتا لیستی تەواوی کۆژراوانی ئەم ڕوداوەیان بڵاو نەکردوە و ناسنامەی زۆرینەی کۆژراوەکان بە فەرمی ڕانەگەیندراوە.

ف.ن

The post بەندەر عەباس؛ کۆژرانی دوو کرێکاری خەڵکی ئیلام لە تەقینەوەی مەخزەنی نەوتی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە