ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، زەبیحوڵا ڕەئووفی هاوڵاتت بەهایی ٧٠ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە پارێزگای سنە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری و ساڵێک دوورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هورموزگان مەحکووم کرا.
شیاوی باسە ناوبراو لە ڕێکەوتی١٧ی خەزەڵوەری٢٧٢٤ی کوردی، بۆ کێشانی زیندانییەکەی خۆی ڕادەستی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە کرد و پاش تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوورخرانەوە ڕەوانەی شاری میناب کرا.
تۆمەتی زەبیحوڵا ڕەئووفی چالاکی پڕوپاگاندایی دژی دەسەڵات ڕاگەیەندراوە. ناوبراو پاش کۆتایی ساڵێک زیندانی، تەنیا ٢٠ڕۆژ بە ئازادی ژیا و پاشان بەپێی حوکمەکە، تێپەڕاندنی ساڵێک دووتخستنەوە دەسپێکرد. ئەم ڕەوتە لە جێبەجێ کردنی حوکم بێ گۆڕان و بەپێی پەسندی دادگای پێداچوونەوە هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش
The post سنە؛ مەحکووم کردنی هاوڵاتییەکی بەهایی بە زیندان و دوورخستنەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.