گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی مەلەکشایی بەرانبەر بە ڕاگواستنی کانیاوەکانی گوڵگوڵ بۆ ئیلام

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە٤ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی شاری مەلەکشایی لەڕێی بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربآرین دژایەتی خۆیان دژی ڕاگواستنئ ئاو لە کانیاوەکانی گڵگوڵ بۆ شاری ئیلام ڕاگەیاند. ئەم گردبوونەوە وەکوو دژکردەوە بە دەربڕینەکانی ئەم دواییانەی جێگری کومپانیای ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئیلام کە خوازیاری نوێژەنی کردنەوەی هێڵئ ڕاگواستن بووە، بەڕێوە چوو.

ناڕازاییان بە دەربڕینی نگەرانی سەبارەت بە کەمبوونی سەرچاوەی ئاوی لە ناوچەی خۆیان، خوازیاری لەبەرچاوگرتنی ئاوی خۆجێی و دابەشکردنی دادوەرانەی سەرچاەەی ئاو نێوان ناوچەکان بوون.

ئەوان جەختیان کردەوە کە کەڵکوەرگرتنی نادادوەرانە لە سەرچاوە سرووشتی، هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی ژینگەیی و بژیوی خۆجێیە.

ق.ش

The post گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی مەلەکشایی بەرانبەر بە ڕاگواستنی کانیاوەکانی گوڵگوڵ بۆ ئیلام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە