مۆڵەتی پزیشکی عیسا ئیبراهیمزادە زیندانی سیاسیی خەڵکی شنۆ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، عیسا ئیبراهیمزادە، زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی دێشمەس سەر بە شاری شنۆ بەهۆکاری ناجێگیربوونی دۆخی جەستە و تووشبووی نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە بۆ ماوەی دوو حەوتوو مۆڵەتی پزیشکی پێدراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم پشوویە لەگەل هەڵپەسێردرانی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە زەمەنی چارەسەر کردندا بووە.

عیسا ئیبراهیمزادە لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ـیە کە پێشتر بەتۆمەتەکانی پروپاگاندا دژی دەسەڵات و ئەندامەتی لە حیزبێکی سیاسیی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ٥ ساڵ
زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. بەم حاڵەوە و بەپێی بنەچەی یاسای کۆبەندی حوکمەکان تەنیا سێ ساڵ
لەم حوکمە دەتوانێت جێبەجێ بکرێت.

ق.ش

The post مۆڵەتی پزیشکی عیسا ئیبراهیمزادە زیندانی سیاسیی خەڵکی شنۆ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە