سەقز؛ درێژکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری شێخ زاهید شەهابی بۆ مانگێکیتر

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، بە بڕیاری دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سەقز؛ بڕیاری دەسبەسەری شێخ زاهید شەهابی کە لە ڕێکەوتی٤ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ مانگێکیتر درێژ کرایەوە.

تا ئێستە وردەکاری ورد سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی یان دۆخی هەنووکەیی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

The post سەقز؛ درێژکردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری شێخ زاهید شەهابی بۆ مانگێکیتر appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە