نادیاربوونی چارەنووسی نەریمان ڕەندانی پاش دوو حەوروو لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

نەریمان ڕەندانی چالاکئ مەدەنی و هونەرمەندی بواری مووزیکی خەڵکی سەقز، لە ٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستە پاش تێپەڕبوونی دوو حەوتوو هیچ زانیارییەک لە ناوبراو بەردەست نییە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو پاش دەسبەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگوازراوە.

ئەم هاوڵاتییە ٣٥ساڵ تەمەنە، پێشووتریذ لە ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی دەسبەسەر و بەدانانی و بەدانانی بارمتەی٦٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post نادیاربوونی چارەنووسی نەریمان ڕەندانی پاش دوو حەوروو لە گرتووخانەی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە