0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٣ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستا سابیر خودامرادی پێشنوێژی شارۆچکەی قەوخ سەربە سەقز، پاش ئامادەبوون لە دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان بە ٢٢ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
وردەکاری وردی ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم مامۆستایە تا ئێستە بەردەست نییە.
پێشووتریش مامۆستا سابیر خودامرادی لە خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەلایەن ئەم دادگاوە بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم و لە پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، ناوبراو هەر بە تۆمەتی هاوشێوەی وەکوو پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و ئاڵۆزکانی بیروڕای گشتی بە ٧ مانگ زیندان و لێدانی٧٤ قامچی بەشێوەی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کرابوو.
ق.ش
The post سەقز؛ دەرکردنی حوکمی نوێ دژی مامۆستا سابیر خودامرادئ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.