جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی حەوت هاوڵاتی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٣ی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتت بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. ئەم کەسانە بریتین لە، ئەمانوڵڵا براهوویی، محەممەدعەلی ناسری و ئەکبەر مووسەوی کە لە دۆستەی لێک جودا بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ئەمانوڵڵا براهوویی نێزیک ٥٦ساڵ تەمەن خەڵکی زاهیدان و دانیشتوی شاری گالیکش لە پارێزگای گوڵستان هەر وەها دوو هاوڵاتی دیکە خەڵکی شاری هەرسین بوون.

بوگوێرەی هەواڵەکان، هەر لەمڕۆژەدا حوکمی ئێعدامی چوات هاوڵاتی دیکەی خەڵکی هەرسین هەر بە تۆمەتی هاوشێوە جێبەجێ کراوە کە تا ئێستە ناونیشانی بەفەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی حەوت هاوڵاتی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە