ک.م.م.ک.:
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە لە لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی ئەو شارە، دانیشتنێک سەبارەت بە بەشێک لە تۆمەتەکانی سەید جەعفەر فشتنقی، هاووڵاتیی کورد تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی شاری سەوزەوار بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوە کە بریتییە لە هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی کردەوەی توندوتیژی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە ئامانجی تێکدانی ڕای گشتی لە فەزای ئەلیکترۆنیدا.
دۆسیەیەکی دیکەی ئەم هاووڵاتییە لە ئێستادا لە دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سەوزەوار بەڕێوەدەچێت. تۆمەتەکانی ئەو بەشە بریتین لە سوکایەتیکردن بە سەرکردایەتی، پڕوپاگەندەکردن دژی سیستەم، ئەندامبوون لە گروپەکاندا بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات و بڵاوکردنەوەی درۆ لە بەشی.ئۆنڵاین
سه ڕچاوه یه کی ئاگاداری نزیک له بنه ماڵه ی فشتنقی هه واڵه که ی پشتڕاست کرده وه و ڕایگه یاند: “ئه و مادده ی له په یجی ئینستگرامی به ڕێز فشتنقی بڵاوکراوه ته وه نموونه ی ئه و تۆمەتانەن که خراوه ته پاڵی”.
E.Sh
The post سەوزەوار؛ دادگاییکردنی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی پەیوەست بە سۆشیال مێدیا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.