مەهاباد؛ ئازادی هادی ئەحمەدی ئازەر پاش کۆتایی خولی زیندانییەکەی

ک.م.م.ک:

یەکشەمنە ٣١ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، هادی ئەحمەدی ئازەر هاوڵاتی ٢٤ساڵ تەمەنی خەڵکی مەهاباد، پاش تێپەڕکردنی گەڕی ٤٥مانگەی زیندانییەکەی، لە زیندانیی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لەکاتی تێپەڕاندنی خولی زۆرەملێی سەربازی دەسبەسەر و لەلایەن دادگای چەکداری ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بەتۆمەتی سیخوڕی کەسی چەکداری بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە پاش ملکەچ بوون بە بڕیارەکە، بۆ ٤٥مانگ داشکا.

ق.ش

The post مەهاباد؛ ئازادی هادی ئەحمەدی ئازەر پاش کۆتایی خولی زیندانییەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە