ئازادی ئەحمەد حەسەنزادە پاش کۆتایی خولی زیندانییەکەی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دووشەممە یەکی گوڵانی٢٧٢٥ی کوردی، ئەحمەد حەسەنزادە باوکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەنزادە خەڵکی بۆکان پاش کۆتایی کێشانی سێ مانگ زیندانی تەعزیری، لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

ئەحمەد حەسەنزادە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران لە بۆکان بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا کە لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان دەسبەسەر و پاش دوو ڕۆژ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواتر لە ڕۆژی١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، بۆ تێپەڕکردنی خولی زیندانییەکەی، ڕادەستی بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان کرا.

ق.ش

The post ئازادی ئەحمەد حەسەنزادە پاش کۆتایی خولی زیندانییەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە