مەریوان؛ مانگرتنی دووکانداران لە ناڕەزایی بەرانبەر گرانبوونی کرێ دووکانەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانیkmmk، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، ژمارەیەک لە کاسبکاران و خاوەن دووکانەکانی شاری مەریوان لەگەڵ داخستنی دووکانەکانیان، دەستیاندایە مانگرتن.

ئەم هەوڵی ناڕەزایی نیشاندانە وەکوو دژکردەوە بەرانبەر بە هەڵکشانئ زۆری کرێی یەکە بازرگانییەکان هاتۆتە ئاراوە کە بەپێی کوتەی ناڕازییان، درێژەی چالاکی ئابووری بۆ زۆربەیانی خستۆتە ئاستەنگییەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان، زۆرینەی دووکانەکانئ بازاڕی ناوەندی مەریوان لە سەرلە بەیانی شەممە داخرابوون و کاسبکاران خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا لەسەر دۆخی نرخی کرێکان بوون. هەندێ لە بازاڕیان ڕایانگەیاندووە کە لەم چەندد مانگەی دوایی ڕووبەڕووی بازدانی چەندد قاتەی نرخی کرێکان بوونەتەوە بەبێ ئەوەی گۆڕانێک لە دۆخی فرۆش یان داهاتی ئەوان هاتبێتە ئاراوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ مانگرتنی دووکانداران لە ناڕەزایی بەرانبەر گرانبوونی کرێ دووکانەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە