ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە دۆسیەی حەمید حسەیننەژاد حەیدەرانلوو، زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، بەڵگەیەکی فەرمی لەلایەن شایەتحاڵێک بەناونیشانی پارێزراە(ق.س)، لەسەر هەبوونی ناوبراە لە خاکی تورکیا خراوەتەڕوو بەڕێکەوتی١٢ی خەزەڵوەری٢٧١٧ی کوردی، ڕێکەوتێکە گوایە لەو زەمەنە تێهەڵچوون لە ناوخۆی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
سەرەڕای هەبوونی ئەو بەڵگەیە لە دۆسیەکە و نواندنی لەلایەن پارێزەرانی بەرگریکارەوە، هێزی قەزایی تا ئێستە هیچ دژکردەوەیەکی بەرانبەر بەم
بەڵگەیە نیشان نەداوە و حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییەی پەسند کردووە.
بەپێی ئەو بەڵگەیەی خراوەتە ڕوو، شایەتحاڵ بەناونیشانی پارێزراە، لە کاتژمێر١٤ی ڕۆژی ١٢ی خەزەڵوەری٢٧١٧ی کوردی، حەمید حسەیننەژادی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بازاڕی شاری دووغووبایەزیدی تورکیا چاوپێکەوتووە و نێزیک کاتژمێرێک لەگەڵیان ماوەتەوە. ئرم بەڵگەیە خاوەن واژۆی فەرمی و بەڵگە شوناسییە یاساییەکانی وەکوو مۆری چوون و هاتنی یاسایی لە پەساپۆرتی شایەتحاڵە کە هەبوونی ناوبراو لەو ڕێکەوتە لە خاکی تورکیا پشتڕاست دەکاتەوە.
سەرەڕای خستنەڕووی ئەم بەڵگەنامە گرنگە بە دامەزراوە قەزاییەکان و تۆمارکردنی لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هیچکام
لە بەرپرسانی پێوەندیدات تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم
ڕاپۆرتە سەبارەت بە گرنگی و گاریگەری لە ڕەوتی دەرکرفنی حوکم ڕایەکیان دەرنەبڕیور.
ئەم
پارێزەرانی بەرگریکار، ئەم بێدەنگی قەزاییە وەکوو نیشانەیەک ی لەبەرچاو نەگرتنی بەڵگە گرنگەکانی بەرگریکردن لە خۆ لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەی دادوەرانە دەزانن.
ق.ش
The post بەڵگەی شایەتی ئاشکرا بۆ سەلماندنی بێ تاوانی حەمید حسەیننەژاد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.